جەنگی جیهانی سێیەم لە ئەوروپا



جەنگی جیهانی سێیەم لە ئەوروپا

ڕامیار جەمال- مامۆستای زانکۆ

جەنگی ڕووسیا-ئۆکرانیا زیاتر لەوەی خایاند کە پێشبینی دەکرا، ٢٤ ی شوباتی ئەمساڵ دوو ساڵی تەواوی تۆمار کرد بەسەر جەنگەکە، ئەوکاتەی سەرۆک ڤلادمێر پوتین فەرمانی بە سەربازانی وڵاتەکەی کە ژمارەیان بە هەزاران سەرباز دەخەمڵێنرا دا، هێرش بکەنە سەر ئۆکرانیا.

لە ڕاستیدا چەند مانگێک پێش ئەوەی هێرشەکە ئەنجام بدرێت ڕووسیا ئامادەکاری بۆ جەنگێکی ئاوا کردبوو، جگە لەوانەش سەرۆک جۆ بایدن مەترسی داگیرکردنی ئۆکرانیای لە لێدوانێکدا باس کردبوو، هەر ئەوەش هاتە دی.

هاوینی ساڵی ٢٠٢٢ ئەو کاتە کە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بوو پێشبینی خۆی بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی ئۆکرانیا بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ کرد، ئەم لێدوانە بووبە مایەی سەرسوڕمان بۆ زۆر چاودێری سیاسی بەڵام بەداخەوە زیاتر لەوەی خایاند کە ئەم سەرۆک وەزیرانە پێشبینی کرد، گرفتی گەورەی ئەم جەنگە ئەوەیە کە ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی وەرگرتووە لەوەدا کە کاریگەری خراپی ئابووری کردووەتە سەر تەواوی جیهان هەر لە بەرزبوونەی نرخی خۆراک تا دەگاتە گرانبوونی نرخی کەلوپەل و لەوەشەوە بۆ بەرپابوونی هەڵاوسانێک کە تەواوی جیهانی گرتووەتەوە.

لە ئێستادا ئەوروپیەکان لە دڵەراوکێیەکدا دەژین کە هەر لە سەرەتای جەنگەکەوە هەیانبووە، دڵەڕاوکێیەک کە بۆنی جەنگی جیهانی لێدێت، بیرمان نەچێت سەدەی بیست خوێناویترین سەدە بوو بۆ ئەوروپیەکان، سەدەیەک کە تیایدا ٨٠ ملیۆن کەس بوونە قوربانی دوو جەنگی جیهانی کە ئەوروپیەکان خۆیان دەستپێشخەری بوون. دوای ٧٠ ساڵ ئاشتی و گەشەو ئاسایش، جەنگی ڕووسیا ڕابردووی تاڵی ئەم دوو جەنگەی هێنایەوە بیری ئەوروپییەکان، بەواتایەکی تر ئەوان لەم وێرانکاری و برسێتی و خوێنڕشتنە دەترسن کە دوو جەنگە جیهانییەکە بەسەری هێنان: جەنگی جیهانی یەکەم: ١٩١٤-١٩١٨، جەنگی جیەهانی دووەم: ١٩٣٩-١٩٤٥.

ئەوەی شایەنی باسەو لەم ووتارەدا دەمەێ تیشکی بخەمە سەر ترسێکی نوێی ئەوروپیەکانە، ترس لە بەرپابوونی بوونی جەنگی جیهانی سێیەم کە ئەویش سەرچاوەکەی جەنگی ئێستای ڕووسیا – ئۆکرانیایە.

ڕۆژنامەی شەرقوڵئەوسەت دوو رۆژ لەمەوبەر ناوەرۆکی چاوپێکەتنێکی دۆناڵد تاسک، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندای بلاوکردەوە کە تیایدا شتی تازەی لەسەر جەنگی ڕووسیا-ئۆكرانیا ووت، سەرۆک وەزیران وتی لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە وا یەکەم جارە کیشوەری ئەوروپا چووەتە قۆناغی پێش جەنگەوە، ئەو پەی وایە ئەگەر چی راستیەکی تاڵە، بەڵام قۆناغێکی تازەی جەنگ دەستی پێکردووە وە ڕۆژ بە ڕۆژ لە جەنگ نزیکتر دەبنەوە.

دۆناڵد تاسک پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورپا بووەو لایەنگرێکی باشی ئۆکرانیا بووە کە دراوسێیەتی هەیە لەگەڵ وڵاتەکەی، ئەو دۆڕانی ئۆکرانیا بە نەبوونی سەلامەتی بۆ هەرکەسێک لە ئەوروپا دەبینێت.

جگە لەوانە، ترسی خۆشی نیشانداوە لە گەرانەوەی دۆناڵد ترەمپ، لە ڕاستیدا نەک هەر ئەو بەڵکو چەندین ووڵات و شیکەرەوەی سیاسی هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا بە مەترسی گەورە بۆ داهاتووی ئەوروپا و لاوازبوونی و خراپتر بوونی جەنگەکە دەزانن، یەکێک لە مەترسییەکانی گەڕانەوەی ترەمپ بەڵێنی ئەو سەرۆکەیە بە کشانەوەی وڵاتەکەی لە ناتۆ کە لەم بارەشدا هاوپەیمانێتییەکە لاواز دەبێت و ئەوروپا یەکێتییەکی لاواز دەبێت بەرانبەر رووسیاو فراوانخوازی و هەڕەشەکانی، پەیوەست بەم بابەتە لە تازەترین لێدوانیدا ڤۆلۆدمێر زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاندووە هاوکارینەکرنی ئۆکرانیا لەلایەن ئەمریکاوە واتای پاشەکشەی ئەوانە لە جەنگ، ڕارایی سەرۆکی ئۆکرانیا لە هاوکارینەکردنی سەربازی ئەمریکا بەهۆی ئەم ناکۆکیەوەیە کە ئێستا لە کۆنگرێس هەیە سەبارەت بە هاوکاریکردنی ووڵاتەکە.

مەترسی بەرپابوونی جەنگێکی تری جیهانی بەلای زۆر کەسەوە دوورنییە لە واقع، سەرۆکی ئۆکرانیا نەیشاردۆتەوە کە “ئەگەر بێتوو ڕێگە بە دەستدرێژیەکانی ڕووسیا نەگیرێت ئەوا واتای ڕوودانی جەنگی جیهانی سێیەم دەبێت”.

لەمەر ئەم بابەتە، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا هۆشداریداوە لەبەرپابوونی جەنگی جیهانی ئەگەر بێتوو هێزەکانی ناتۆ (NATO) بڕۆنە خاکی ئۆکرانیاوە، لە چەند ڕاپرسیەکی جیاوازدا کە کراوە خەڵکی ووڵاتانی خۆرائاوا پێشبینی خۆیان کردووە بۆ پەرپابوونی جەنگێکی تری جیهانی، لەم ڕاپرسیانەدا لە 61%ی ئەمریکییەکان، 68%ی فەرەنسییەکان، 63%ی ئەڵمانییەکان وە لە 53%ی بەریتانییەکان پێیان وایە لە ٥-١٠ ساڵی داهاتوودا جەنگی جیهانی سێیەم ڕوودەدات، هەربۆیە جەنگی جیهانی سێیەم بەلای زۆر کەسەوە ئەگەرێکی راستەقینەیە و پێویستە ڕێگری لێبکرێت.

شارەزایەکی کەشناسی: نمەباران دەبارێت و هەورەبروسکە چالاک دەبێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: نمەباران دەبارێت و هەورەبروسکە چالاک دەبێت
ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار