ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبووەوە



چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە، پاش دابەزینی بەهای دۆلار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهاکەی بۆ  ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی دۆلار گەیشتە نزمترین ئاستی لە ئەمساڵدا و بۆ ١٤٦ هەزار و ٢٥٠ دینار دابەزی.

شارەزایانی ئابووری هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلاریان گەڕاندەوە بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، کە بڕیارە محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ جۆ بایدن کۆببێتەوە.

جەنگی جیهانی سێیەم لە ئەوروپا
پێت جەنگی جیهانی سێیەم لە ئەوروپا
بانكی ناوەندیی هەرێم: پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە بەردەستە
دوات بانكی ناوەندیی هەرێم: پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە بەردەستە
پەیوەندیدار