ئەمساڵ ڕێژەیەكی باشی باران باریوە



بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی بارانبارین لە ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر زیادیكردووە.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی، ساڵی 2022 لە سنووری سلێمانی 152.6 ملیم بووە، ئەو ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی 2021 زۆر زیادیكردووە و لەو ساڵەدا بڕی باران بارین 105.8 ملیم بووە.

لەو بارەیەوە ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە دەر ئەنجامی زۆربونی شێ‌ لە هەوادا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما تەمومژ لە بەشێكی ناوچەكانی سنووری سلێمانی دروست بووە.

دەشڵێت، نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو بۆ ئەمڕۆ دوو پلەی سیلیلیزییە، ئەوەش بووتەهۆی دروستبونی تەمومژ، بەڵام بە تێپەڕینی كات كارگەری ئەو تەمومژە بەرەو لاوازبوون و كەمبوونەوە دەڕوات.

لەبارەی ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ و جیاوازی ڕێژەكە لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ئاسۆ كەمال وتی، كۆی گشتی باران بارین تا ئێستا 152.6 ملیم بووە، ساڵی ڕابردوو تا ئێستا 105.8 ملیم بووە.

بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی دەڵێت، تەم كاتێك دروست دەبێت كە ناوچەكە كاریگەری بەرزە پەستانێكی لەسەربێت، لەگەڵیشیدا شێ‌ هەبێت لە هەوادا، بەڵام بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ئەو تەمومژە نامێنێت. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارانێكی زۆر باریوە لەو ناوچانەی كە ئێستا تەمومژیان تێدایە.

 

یاریگای تەق تەق نۆژەنكرایەوە
پێشت یاریگای تەق تەق نۆژەنكرایەوە
سووپای توركیا لە چەند ناوچەیەكی هەرێم كشایەوە
دواتر سووپای توركیا لە چەند ناوچەیەكی هەرێم كشایەوە
پەیوەندیدار