باڵیۆزی ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات سوود لە نەوت و غازی هەرێمی کوردستان وەربگرێت



باڵیۆزی ئەمریکا داوا لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات سوود لە هەناردەکردنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان وەربگرێت بۆ هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی لە کەرتی وزەدا.

ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتدا ئامادەکارییەکانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ ئەمریکا تاوتوێ کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە یەکێک لەو بابەتانەی لەگەڵیدا باسی کردووە، سەربەخۆیی عێراق بووە لە ڕووی وزەوە کە بە سوود بۆ عێراقییەکان دەگەڕێتەوە.

باڵیۆزی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، دەکرێت سوودوەرگرتن لە نەوت و غازی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێت بۆ عێراق بۆ ئەوەی بەرەو سەربەخۆیی لە کەرتی وزەدا هەنگاو بنێت.

جەختیشی کردەوە لەوەی هاوبەشی ئەمریکا و عێراق گشتگیرە.

عێراق بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبادا، غاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و بەمدواییەش ڕێکەوتنێکی بۆ کڕینی کارەبا لەگەڵ ئوردن جێبەجێ کرد.

مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان زیاد دەکات
پێشت مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان زیاد دەکات
ئەمڕۆ پێنج شوێنی دیکە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ پێنج شوێنی دیکە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن
ەیوەندیدار