ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خێزانێکی نەخۆش پێویستییان بەهاوکارییە

سلێمانی ـ نزار جەزا

پیاوێکی ڕیش سپی خۆی و عەرەبانەیەک لەگەڵ دوو منداڵی بیرکۆڵ لەبەیانییەکی زووەوە بۆ کارکردن دێنەدەرەوە، دەرگای ماڵەکەشی بەقفڵێک دادەخرێت بۆئەوەی ژن و منداڵە نەخۆشەکانی دیکەی لەماڵ نەیەنە دەرەوە.


ماڵێکی بچوک کە سێ ژووری بچکۆلەی هەیە، لەبەرامبەر مزگەوتی خانەقای شاری سلێمانی لەنزیک بازاڕی دۆلارەکە، پیاوێکی ڕیش سپی بەناوی حسێن عەلی و ژنێکی نەخۆشی شیزۆفرینیا و دوو منداڵی بیرکۆڵ و دوو منداڵی دیکە دەژین.

حسێن عەلی بۆ (خەڵک) وتی:” دوو کوڕم نەخۆشی بیرکۆڵیان هەیە و دوو کچەکەشم جارێ مناڵن، بۆیە جارێ دەرناکەوێت ئەیا ئەم دوانەش نەخۆشی بیرکۆڵیان هەیە یاخود نا”.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەرکاتێک ئەم پیاوە لەماڵ نەبێت، قفڵێکی ڕەنگ ڕەساسی بەدەرگای ماڵەکەوە دەبینرێت، کەلەبەر هاوسەری پیاوەکە ئەم قفڵەی لێ دەدرێت، چونکە ژنەکە توشی نەخۆشی شیزۆفرینیا بووە.


لەبارەی هاوسەرەکەشیەوە حسێن وتی:” هاوسەرەکەم بەهۆی فەقیری و نەبونییەوە نەخۆشی دەروونی توش بووە و لەماڵەوە کەوتووە و ناتوانێت ئیش وکاری ناو ماڵیش بکات، ئەگەر ڕۆژانە دەرمان نەخوات ناتوانین مامەڵەی لەگەڵ بکەین، چونکە زۆر زوو توڕەدەبێت، بۆیە دکتۆریش وتویەتی دەبێت لەگەڵ توڕەبونەکان ئارامبگرین، چونکە ترسمان هەیە کارەساتێک بەسەر خۆی و ئێمەش بهێنێت”.

لەبەردەم ئەم ماڵە بچوکەدا، کە کرێچین، عەرەبانەیەک ڕاگیراوە و پیاوە ڕیش سپییەکە بەیانیانێکی زوو خۆی و دوو منداڵی عەرەبانەکە بۆ ناو بازاڕ دێننە دەرەوە و هەوڵدەدەن بژێوی ژیانیان بەم عەرەبانەیە دابین بکەن.

ئەم پیاوە ڕیش سپییە دەڵێت:” ئەگەر خەڵک هاوکاریمان نەکات ناتوانین بژێوی ژیانمان دابین بکەین، چونکە مانگانە 200 هەزار دینار بە کرێ خانوو دەدەم و دەرمان بۆ هاوسەرەکەشم دەکڕم، هاوکات ئەرکی بەخێوکردن و خواردن حازرکردنی مناڵەکان لەدەرەوە و لەماڵەوەش لەسەر خۆمە، هەموو ئەمانە تەنها بە عەرەبانەیەک دەکەم”.

ئەو پیاوە ڕیش سپییە لەگەڵ ئەوەی دڵپڕبوو لە خراپی دۆخی خۆی و خێزانە شەش کەسییەکەی بەڵام بێئومێد نەبوو لە خێرخوازان و داوای کرد، کە خێرخوازان دەستی هاوکاری بۆ درێژبکەن و کەمێک لەئازاری فەقیری کەمبکەنەوە.

تێبینی: شیزۆفرینیا نەخۆشییەکی دەرونییە و بەشێرپەنجەی ژیری ناسراوە، چونکە کەسەکە توشی لێکترازانی ژیری دەبێت و وای لێدەکات کە بیرکردنەوەی ئاڵۆز ببێت و هەر دەمە و بیرکردنەوەیەکی دەبێت، بەجۆرێک زوو زوو توڕەدەبێت و مامەڵەکردن لەگەڵیدا قورس دەبێت، هاوکات توشی گۆشەگیری و خەمۆکیش دەبێت.

*بۆ ڕاستەوخۆ هاوکاریکردنی ئەم خێزانە دەتوانن پەیوەند بە ژمارە مۆبایلی حسێن عەلی بکەن:

07707636645

* تۆڕی میدیایی خەڵك لەپێناو پاراستنی ئیتیكی ڕاگەیاندن و لەسەر داوای ئەم خێزانە دەموچاوی كەسەكانی شاردۆتەوە.

کوردستان

ناوەڕۆكی وتاری هەینی مامۆستایانی ئایینی دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم دوو ناونیشان بۆ وتاری هەینی ئەم هەفتەیە 12ی كانونی یەكەم دیاری دەكات و مامۆستایانی ئایینی-ش سەرپشك دەكات لە هەڵبژاردنی تەوەرێكیان.

بەپێی ناونیشانە پێشنیازکراوەکان بۆ وتاری ئایینی ئەم هەفتەیە، کە وێنەیەکی دەست (خەڵک) کەوتووە، دوو ناونیشان پێشنیاركراوه‌ بۆ وتاری هه‌ینی تا مامۆستایانی ئایینی لەسەری بوەستن و بۆ موسڵمانانی باس بكەن.

بەپێی ناونشانەکان، مامۆستایانی ئاینی دەتوانن بۆ ئەم هەینییە یەکێک لەم ناونیشانانە هەڵبژێرن:
1. ڕاستگۆیی و دەرهاویشتەكانی لەژیانی مرۆڤ و لەنێو كۆمەڵگادا.
2. قورئانی پیرۆز و ڕۆڵی لە چەسپاندنی بەها ئیمانییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پولیسێك بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

كارمەندێكی چالاكیە مەدەنیەكانی گەرمیان بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی پۆلیسی گەرمیان، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڕەكی سیروانی قەزای كەلار، كارمەندێكی چالاكییە مەدەنیەكانی گەرمیان بەهۆی تەزووی كارەباوە، گیانی لەدەستدا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەو پۆلیسە ناوی ( ج. ع. ر)ە و لەدایكبووی 1972وە، لەكاتی پشووی فەرمی خۆیدا و لەماڵی خۆیان كارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەعدی پیرە: پەیامی خۆمان گەیاندە پارتی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتيی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەییەنێت، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی، جەخت سەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە، یەكێتیش لە كۆبوونەوەكەدا بە پارتی ڕاگەیاندووە، كە بە شەراكەتی ڕاستەقینە بەشداری حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان دەكات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ڕاشكاوانە بەپارتیمان ڕاگەیاند، یەكێتی بە شەراكەتی ڕاستەقینە بەشداری حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان دەكات و لای یەكێتی شەراكەتی ڕاستەقینە بەمانای بەشداریكردنییەتی لەسەرجەم جومگە سەرەكییەكانی حكومەتی داهاتووی هەرێم، بە ئاسایش و كەرتی وزە و تەواوی بوارە گرنگەكانی تر”.

بە وتەی سەعدی پیرە، ” لە كۆبوونەوەكەدا باس لەباشتر ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرا و بڕیاردرا پڕۆژەیەك بۆ یەكهەڵوێستی هەردوولا لە بەغدا لەپێناو بەهێزكردنی ئامادەیی كورد بخرێتە كارنامەی هەردوو حزبەوە، یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەچارەسەركردنی كێشەی كەركوك و دانانی پارێزگارێك بۆ ئەو شارە، لەگەڵ پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچە دابڕێنراوەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین