ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەدر و عامری ڕێککەوتنیان ڕاگەیاند

خەڵک-بەشی ھەواڵ

ئەمشەو موقتەدا سەدر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سائیرون و ھادی عامریی سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی نوێیان بۆ پێکھێنانی حکومەت ڕاگەیاند.

پاش ڕاگەیاندنی ھاوپەیمانێتییەکە، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: ئەوان پێشتر لەگەڵ لیستەکانی حیکمە و وەتەنییە ڕێکەوتوون و کار بۆ پاراستنی ئەو ھاوپەیمانێتییەش دەکەن.

ھادی عامری-ش ڕایگەیاند: ئەوان کێشەیەیان لەگەڵ ژماردنەوەی ٥ تا ١٠٪ ـی دەنگەکان بە شێوەی دەستی نییە، بەڵام ژماردنەوەی تەواوی دەنگەکان پێویستی بەکاتی زۆرە و عیراق لە ئاڵۆزیدا جێدەھێڵێت.

ھاوپەیمانیی سائیرون لە ھەڵبژاردنی ١٢ ـی ئایاری ڕابردوو بە بەدەستھێنانی ٥٤ کورسی بە پلەی یەکەم ھات، ھاوپەیمانیی فەتحیش بە ٤٧ کورسی دووەم بوو، پێشتر سائیرون لەگەڵ ڕەوتەکەی عەممار حەکیم و ھاوپەیمانێتییەکەی ئەیاد عەللاوی ڕێککەوتبوو، کە پێکەوە ٤٦ کورسییان ھەیە، بەو پێیەش ھاوپەیمانیی نێوان ئەو چوار لایەنە دەگات بە ١٤٧ کورسی و بۆ پێکھێنانی حکومەت پێویستیان بە تەنھا ١٠ کورسیی دیکە دەبێت.

 

عێراق

چیرۆكی ئەو ژنەی بەهۆی سێكسەوە فەرمانبەرانی هەڵخەڵەتاندوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئافرەتێكە كاری هەڵخەڵەتاند و فریودانی فەرمانبەرانی پیاو بوە بەهۆی سێكسەوە و پاشان لەلایەن گروپێكەوە فڕێندراون.

پۆلیسی ئیتیحادی ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردوە، لە گەڕەكی جیهاد لە بەغداد ژنێكیان دەستگیركردوە، كە لەگەڵ گروپێكی چەكدار كاری كردوە و فەرمانبەری بۆ هەڵخەڵەتاندون.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئافرەتەكە ئەو فەرمانبەرانەی بەهۆی سێكسەوە فریوداوە و پاشان گروپەكە فڕاندویانە و پارەیان لێوەرگرتوە.

ژنەكە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆچی 22 ساڵ پێش ئێستا هەوڵی كوشتنی عودەی سەدام حسێن درا؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژی 12ی كانوونی یەكەمی ساڵی 1996، ژمارەیەك چەكدار لە شەقامی “مەنسور”ی بەغداد دەستڕێژی كولەیان لە عودەی سەدام حسێن كرد و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوو.
لە كاتێكدا بووە، كە عودەی لەگەڵ ژمارەیەك كچ و كوڕی گەنجدا لەو شەقامەدا بووە و لەلایەن ئەو كەسانەوە هێرشی كراوەتەسەر.

هەر بەپێی گێڕانەوەكان لەو رووداوەكە 30 فیشەك ئاراستەی ئۆتۆمبیلەكەی عودەی كراوە و دوو كچ كە لەگەڵ عودەیدابوون كوژران و چەند كەسێك لە پاسەوانەكانیشی برینداربوون و تەقەكەرەكانیش هەڵهاتن.

تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمی نهێنی رووداوەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام بەپێی گێڕانەوەی ئەو كەسانەی لە خێزانی سەدام حسێنەوە نزیك بوون، رووداوەكە بە چەند شێوازێك لێكدراوەتەوە:

یەكەم: ساڵی 1995، عودەی تەقەی لە وەتبان حەسەن مەجید، برای سەدام و وەزیری ناوخۆ كردووە و ئەوەیش ساڵ دواتر لەرێگەی گروپێكەوە تۆڵەی خۆی كردۆتەوە.

دوەم: ئەو كەسانەی تەقەیان كرد لەلایەن سەدامەوە نێرابوون و مەبەستی سەدامیش سنوردانان بوو بۆ دەسەڵاتی عودەی.

سێهەم: حزبی دەعوە و رێكخستەكانی ئەوان ئەو كارەیان كردبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەردۆغان بانگھێشتنامەیەکی ڕەسمیی ئاراستەی بەرھەم ساڵح کرد بۆ سەردانکردنی ئەو ولاتە

خەڵک-

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٨/١٢/١٣، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق سەردانی کۆشکی سەلامی کرد و بانگھێشتنامەیەکی تورکیای ڕادەستی سەرۆک کۆماری عیراق کرد بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عیراق سەردانی کۆشکی سەلامی کرد و چاوی بە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق کەوت و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

یڵدز له‌ هه‌ژماری تایبەتیی خۆی له‌ فەیسبووک رایگه‌یاندووە: له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌ و بانگهێشتنامه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی بۆ سەردانکردنی ئەنقەرەی بە سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یاندووه‌.

دواتریش سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری عیراق بانگھێشتنامەیەکی ڕەسمیی بۆ سەردانیکردنی تورکیای لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاوە پێگەشتووە، بەڵام کاتی سەردانەکەی ئاماژە پێنەکردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین