ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

٥ شتی نامۆ لە جەستەی ٪٩٩ ماندا هەیە، ڕەنگە تۆ جیاواز بیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە هەندێک شتی نامۆیە کە بەشێوەیەکی گشتی لە سەرجەمی مرۆڤەکاندا هەیە و ڕەنگە تاکە تاکە هەمانبێت کە وانەبێت:

 

– زۆربەی زۆرمان لە پەنجەی دۆشاومژەی دەستی چەمدا جێگە برینێک هەیە، چونکە لە کاتێک لە کاتەکان بەر چەکوش کەوتووە یان بە چەقۆ بڕدراوە.

 

– بەهەمان شێوە بۆ ئەژنۆکان، گەر لە هەردوکیاندا نەبیت لانیکەم لە یەکێکیاندا نیشانەی برین هەیە، چونکە بەسەر ئەژنۆدا کەوتووین.

– زۆربەمان چاوێکمان بەهێزتر لە چاوەکەی دیکەمان دەبینێت، ئەمەش شتێکی ئاساییە چونکە مێشکمان ڕادێت زیاتر پشت بە یەکێکیان ببەستێت.

 

– دەتوانیت برۆی چەپت بەرز بکەیتەوە یان هەردوو برۆکەت، بەڵام ناتوانیت برۆی ڕاستت بەرز بکەیتەوە، چونکە گەر بۆ ڕاست بتوانیت ئەوا بۆ چەپ ناتوانیت.

 

– بەشێوەیەکی گشتی زۆربەمان لە ناوچەیەکی جەستەیدا نیشانەیەک هەیە.

بەزمەسات

کۆمەڵێک کەس کە دەزانن چۆن چێژ لە بەفر وەربگرن، خۆتی بۆ حازر بکە!

خێزان

لە ئێستادا کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی بەفرو بارانی بەهێز دەدات بۆ هەریمی کوردستان، ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکە کە دەتوانیت بە بەفر درووستی بکەیت:

 

ڕوخساری ژنەکەم لە ناو بەفردا

شوێنێکی خۆشمان درووستکرد بۆ دانیشتن!

ڕاکەن قرش هات

کێکی زستان

کەروێشک هاتووە

دڵیان بۆ یەک لێدەدات

خەوێکی خۆش

خێو هات!

بۆ کوێ بڕۆین؟

سندوقی پۆستەکەمان!

کاتێکی خۆش بۆ دانیشتن لە دەرەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

٧ پرسیاری سایکۆلۆژی کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت مێشکی بەرامبەرەکەت بخوێنیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند پرسیارێکی سایکۆلۆژییە  کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت مێشکی بەرامبەرەکەت بخوێنیتەوە، بەڵام بە مەرجێک کە پێی بڵێت نابێت بە (بەڵێ) یاخود (نەخێر) وەڵام بداتەوە:

 

پرسیارەکان:

-ئامادەیت نامەیەک بکەیتەوە کە ڕۆژی مردنی خۆتی تێدا نوسراوە؟ دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بزانیت ئەم کەسە تا چەند بڕوای بە قەزا و قەدەر هەیە و تێڕوانینی چییە بەرامبەرە بە ژیان و مردنی خۆی.

 

-تۆ چی جیاوازت هەیە کە لە خەڵکی دیکەدا نییە؟ لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە دەتوانیت بزانیت کە ئەم کەسە تا چەند متمانەی بەخۆیەتی و خاڵی لاواز و بەهێزی چییە؟ تا چەند شێتی تێدایە و چەندێکیش کەسێکی دەگمەنە!

 

-گەر هاوسەرەکت پێی نەزانی کە تۆ بەڕێکەوت خیانەتت لێکردووە، ئایا خۆت پێی دەڵێیت؟ لە ڕێگەی وەڵامی ئەم پرسیارەوە دەتوانیت بزانیت ستانداردی ئەخلاق و مۆڕاڵ لای ئەم چییە و چۆن هەڵسوکەوت دەکات لەگەڵ بەرامبەرەکەی.

 

-ئایا هەستت بەوە کردووە کە ئەم ڕۆژەی کە تێیدایت ١٠٠ جاری دیکەش دوبارە بۆتەوە؟ لە ڕێگەی وەڵامی ئەم پرسیارەوە ئەوەت بۆ دەردەکەوێت کە ژیانی ئەم کەسە چەندێک بە بایەخە و چۆن لە ژیان تێگەیشتووە.

-گەر ژن و پیاو لە دوو هەسارەی جیاواز بژین، هەر کام لەو دوو هەسارەیە ژیان تێیدا چۆن دەبێت؟ لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە دەزانیت ئەم کەسە بەرامبەر پرسی جێندەر و بیرە باوەکان و لێکدانەوەی لۆژیکی بۆ شتەکان چۆن بیردەکاتەوە.

 

-گەر بۆ تێرکردنی منداڵە بریسەکەت ناچاربویت تاوانێک بکەیت، ئایا هەست بە تاوان دەکەیت یان ئەوە پێویستی بووە؟ لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە گرنگی خێزان لای ئەو کەسە و بنەما و ستانداردە کۆمەڵایەتیەکانی دەزانیت.

 

-گەر بەختەوەری تەنها بە پارە بوایە، حەزتدەکرد چ کارێک بکەیت؟ لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە دەزانیت کە خەون و حەزەکانی چی بووە کە بۆی بەدی نەهاتووە.

 

چەندین پرسیاری دیکە هەیە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت مێشکی کەسی بەرامبەری پێ بخوێنیتەوە، تۆ هیچ پرسیارێکی دیکە دەزانیت؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند مەتەڵێک کە توانای بینین و کەسایەتیت ئاشکرا دەكەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند مەتەڵێکە کە توانای بینین و کەسایەتیشت ئاشکرا دەكەن، بۆ بینینی وەڵامەکان کلیک لە وێنەکە بکە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان