ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند خاڵێکی گرنگ کە وەک موگناتیز سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکێشێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خاڵێکی گرنگە کە دەرئەنجامی توێژینەوەی زانستییە و وەک موگناتیز سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکێشێت:

 

– ئاماژەکانی ڕوخسار، پیاوان حەزیان بە زەردەخەنەی ژنانە و ژنانیش حەزیان بە پیاوێکە ڕوخسارێکی بەهێز و متمانەبەخۆبووی هەبێت.

 

– یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکیشێت چالاکبوون و شارەزاییە لە زمانی جەستەدا.

 

توێژینەوەیەکی زانستی ئەوەی سەلماندووە کە ژنان حەزیان بەو پیاوانەیە کە لە شێوەدا لە باوکیان دەچن و پیاوانیش حەزیان لەو کچانەیە کە لە دایکاین دەچن.

 

– قژ یەکێکی دیکەیە لەو خاڵانەی سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکێشێت، پیاوان زیاتر حەزیان بە قژی درێژە، لەکاتێکدا ژنان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە خواستەکانیان دەگۆڕێت.

 

– موزیک: لە توێژینەوەیەکدا کەلەسەر ١٤٠٠ ژن کراوە، دەرکەوتووە ژنان حەزیان لە کۆمەڵێک گۆرانی دیاریکراوە و ئەو پیاوانە سەرنجی ڕاکێشاون کە ئەوانیش حەزیان لەو گۆرانیانە بووە، بەڵام ئەم پرسە بۆ پیاوان بەهایی نییە.

 

 

توێژینەوەیەکی زانستی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە هەم ژن و هەم پیاو ئەو کەسانە سەرنجیان ڕادەکێشێت کە لەڕووی جوانیەوە هاوتایی خۆیانن.

 

– بەپێی توێژینەوەیەکی دیکە پیاوان حەزیان بەو ژنانەیە کە پێڵاوی بچوک لەپێ دەکەن، بەڵام ژنان هەم حەزیان بە ئەو پیاوانەیە کە پێڵاوی بچوک لەپێدەکەن یاخود گەورە.

خۆشەویستی

٦ شتی جیاواز کە زۆربەی کچان پێیان خۆشە، بەڵام دانی پێدا نانێن

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتی جیاوازە کە زۆربەی کچان پێیان خۆشە، بەڵام دانی پێدا نانێن:

 

-کچان پێیان خۆشە کە لەکاتێکدا زیاتر لە کوڕێک حەزی لێبکەن و هەوڵی بۆ بدەن.

-کچان زۆریان پێخۆسە کاتێک دەبینن یەکێک لە هاوڕێکانیان بەغیلیان پێدەبات

-کچان بەهەمان شێوە ئەوەیان پێخۆشە کە کاتێک دەڕۆن بەڕێگادا تەماشا دەکرێن چونکە لایان وایە سەرنجڕاکیشن

-کچان حەز بەوەش دەکەن کە کاتێک کوڕێک هەوڵدەدات خۆی نزیک بکاتەوە و دڵداری تاکلایەنەی لەگەڵدا دەکات!

-کچان زۆر حەز بە شێوازە کلاسیکیەکانی ڕۆمانسیەت دەکەن و حەزدەکەن بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

-کچان زۆر حەز بەوەش دەکەن کە کاتێک دەبینن کوڕێک شەڕیان لەسەر دەکات

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٥ هۆکار بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وێنە ڕۆمانسیەکانت لە فەیسبووک بڵاو نەکەیتەوە

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەڵە نەکەیت و جارێکی دیکە وێنە ڕۆمانسیەکانت لە فەیسبووک و ئینستاگرام  بڵاو نەکەیتەوە:

-ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌دان، به‌رده‌وام له‌و خۆشه‌ویستیه‌دا ده‌ژین، هه‌ر بۆیه‌ پێویستیشیان به‌وه‌ نیه‌ كه‌ كاتی خۆیان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ فه‌یسبووك بكوژن.


-ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستیه‌كانیان ده‌به‌نه‌ فه‌یسبووك، به‌هه‌مان شێوه‌ شه‌ڕه‌كانیشیان ده‌به‌نه‌ ئه‌و تۆڕه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌كانیان زیاتر ده‌كات وه‌ك له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكات.


-بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت له‌ فه‌یسبووك دڵخۆشت ناكات، دڵخۆشی له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئێوه‌ پێكه‌وه‌بن.


-ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌دان و به‌خته‌وه‌رن، پێویستیان به‌وه‌ نیه‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی خۆیان بۆ كه‌س بسه‌لمێنن.


-له‌ هه‌موو شتی گرنگتر تویژینه‌وه‌ زانستیه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشه‌ویستی خۆیان ناخه‌نه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌خته‌وه‌رترن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند نهێنیەکی ناو مێشکی پیاوان بەرامبەر ژنان کە بە دەگمەن ئاشکرای دەکەن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکی ناو مێشکی پیاوانە بەرامبەر ژنان کە بە دەگمەن ئاشکرای دەکەن:

 

-زۆرجار پیاوان لە هەڵسوکەوت و ئاماژەکانی ژنان باش تێدەگەن، بەڵام دەیشارنەوە، جگە لەوەی زۆرجاریش هیچ تێناگەن و زۆر حەدزەکەن کە هەموو شتێک لێکبدەنەوە!

 

-پیاوانیش بە هەمان شێوەی ژنان زۆر حەز بە پیاهەڵدان دەکەن، بەتایبەت لە ڕوخسار و شێوە و دەرکەوتنیاندا

 

-زۆرێک لە پیاوان زیاتر حەز بە کچی خەپە دەکەن وەک لە ئاسایی، بۆیە پێویست ناکات هێندە بە وەرزشی قورسەوە خۆت ماندوو بکەیت.

 

-پیاوان زۆر دیقەتی جلوبەرگی خانمان نادەن وەک ئەوەی خانمان بیری لێدەکەنەوە، بەڵکوو ئەوان جوانیە گشتییەکەیان لا گرنگە.

 

-بەگشتی زۆربەی هەرەزۆری پیاوان زیاتر حەز بە شێوە و ڕوخسار و دەرکەوتنی سرووشتیانە دەکەن نەک ماکیاژی زۆر و نائاسایی

 

-پیاوانیش حەزێکی زۆریان هەیە بۆ زەمکردنی هاوڕێ کچەکانیان و گومانت نەبێت کە زۆرجار بابەتی دانیشتنەکانیان تۆیت!

-زۆر جار پیاوان حەزی زۆریان بەوە هەیە کە ئامۆژگاری لە ژنەکانیان وەربگرن و ڕا و بۆچونی ئەوان بزانن تەنانەت گەر خۆیان باسیشی نەکەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان