شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



ئەو شەپۆلە باران و سەرمایەی ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و لە سبەینێوە تاوەكو هەفتەی داهاتوو كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاریگەری ئەم شەپۆلەی ناوچەكانمانی گرتبووەوە کورت خایەنە و بەرەبەیانی سبەینێ‌ چوار شەممە 27/3/2024 کۆتایی پێدێت.

ڕاشیگەیاند، ھەر لە ڕۆژی چوار شەممەوە تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو کەشی تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر ئەبێت و پلەکانی گەرما پلە پلە ڕۆژانە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە.

ماوەی هەفتەیەك بوو شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لە هەندێك شوێن زیاتر لە 200 ملم باران باریوە و زیانی زۆری لە ماڵ و ئۆتۆمبێل و باخی هاووڵاتیان دا بەتایبەتی لە دهۆك و زاخۆ.

گەزیزە عومەر پەیامی ڕۆژی جیهانی شانۆ بڵاودەکاتەوە
پێت گەزیزە عومەر پەیامی ڕۆژی جیهانی شانۆ بڵاودەکاتەوە
تەندروستی جیهانی چەند سوودێكی گرنگی ڕۆژوو ئاشكرادەكات
دوات تەندروستی جیهانی چەند سوودێكی گرنگی ڕۆژوو ئاشكرادەكات
پەیوەندیدر