ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

موقتەدا سەدر لەسەر لەناوچوونی 7 ملیار دینارەكە هاتەدەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕابەری ڕەوتی سەدر، لەسەر لەناوچوونی 7 ملیار دینار لە خەزێنەكانی بانكی ڕافیدەینی عیراقی بەهۆی لافاوەوە، هاتە دەنگ و داوا دەكات فەرمانی دەستگیركردنی بۆ گەندەڵكاران دەربكرێت.

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە، “7 ملیار دینار، جگە لە خاڵێكی بچوك لە دەریای گەندەڵ و گەندەڵكاراندا چی دی نییە، بیانووهێناوە و مانەوەشیان سودی نییە گەر گەل لێیان بێتەدەنگ”.

سەدر، داوای لە دەزگای دەستپاكی كردووە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەوانە دەربكات، كە دەستییان لە لەناوچوونی 7 ملیار دیناری عیراقیدا هەبووە، تا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و هەموو ئەوانەش لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت، كە دەستیان لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و خواردنی قوتی خەڵكدا هەیە.

لە كۆتایی تویتەكەیدا، موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە، “خودایە ئەوانە وەك فیرعەون نوقم بكەیت، كە قوتی خەڵك و نانی خەڵیان نوقمی لافاو كردووە”.
دوو شەممەی ڕابردوو، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ڕایگەیاندبوو، 7 ملیار دیناری عیراقی، بەهۆی دزەكردنی ئاوی باران بۆ نێو خەزێنەكانی بانكی ڕافیدەین بێكەڵكبووە و لەناوبراوە، ئەم لێدوانەش لەنێو میدیاكان و ناوەندی سیاسی عیراقیدا هەڵای نایەوە، زۆرێكیش لە چاودێران گومانی خۆیان بەرانبەر بە ڕاستی لێدوانەكانی پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق دەربڕی و ئاماژەیان بە بوونی گەندەڵییەكی گەورە كرد لە بابەتەكەدا.

عێراق

عیراق؛ ئاماری توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4593 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4505 كەسیش چاكبوونەتەوە و 68 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 662 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4593 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 191 و هەولێر 250 و كەركوك 131 و دهۆك 265 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4505 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 101 و هەولێر 194 و دهۆك 226 و كەركوك 111 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 68 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8867 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دادەخەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك كۆماری ڕایگەیاندووە، واشنتن باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دادەخات گەر هێرشە مووشەكییەكان ڕانەگیرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستی حەشدی شەعبی خۆی لە بۆردومانكردنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك، بێ‌ بەری كرد.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”پۆمپیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سەرۆك بەرهەمی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەی بەنیازە لەماوەیەكی كورتدا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دابخات، گەر بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك بەمێشوەی ئێستا بەردەوام بێت و ڕانەگیرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پۆمپیۆ بە سەرۆكی عیراقی وتووە، بڕیارەكه بۆ سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو نایەوێت بچێتە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە، لەكاتێكدا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا ڕووبەڕووی بۆردومان و هەڕەشەی بەردەوام دەبێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، هۆكاریی بەرزبوونەوەی ژمارەى تووشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆكاریی بەرزبوونەوەی ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا بۆ جێبەێنەكردنی سزاكان دژ بە سەرپێچیكاران دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری حازم جومەیلی بریكاری وەزیری تەندروستیى عيراقەوە بڵاویكردەوە”بەردەوامبوونی تۆماركردنی تووشبوونی زۆر دەستەواژەیەكی مەترسیدارە، جێبەجێنەكردنی سزاكانیش لەدژی سەرپێچیكاران بۆتە مایەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان”.

بە وتەی جومەیلی”ڕەوشی ئابوری وڵات وایكرد بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەربكرێت، ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروتیش خۆیان لە دابینكردنی نەخۆشخانەكان و كارمەندانی تەندروستی و ئۆكسیجیندا دەبینێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە”.

بەپێی دوایین ئامار كە دوێنێ‌ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4471 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 45 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانيانلەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان