وەزیری بەرگری توركیا چووە سنوورەكانی سووریا



 

وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار و فەرماندە باڵاكانی سوپای توركیا یەكە سەربازییەكانی سەر سنووریان لەگەڵ سووریا بەسەر كردەوە.

ئاكار و شاندی یاوەری لە فڕۆكەخانەی هاتای لەلایەن فەرماندەی سوپای دووەم، مەتین گوراك و بەرپرسانی دیكەوە پێشوازییان لێ كرا و دواتر چوونە فەرماندەیی كەرتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەهار.

وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار دوای سڵاوكردن لە سەربازانی ریزگرتوو، چووە ژووری ئۆپەراسیۆنەكان و زانیاری وەرگرت لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و چالاكییەكان.

بەسەركردنەوە و زانیاری وەرگرتن لەسەر سنوور لەلایەن وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار و شاندی یاوەری بەردەوامە.

 

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا
پێت هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا
فارس عیسا: هیچ ڕێگرییەك بۆ ڕەوانەكردنی 400 ملیارەكە نییە
دوات فارس عیسا: هیچ ڕێگرییەك بۆ ڕەوانەكردنی 400 ملیارەكە نییە
پەیوەندیدر