کەشناسی هۆشدارییەکی دەربارەی کەشوهەوا بڵاوکردەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕاییگەیاند شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە هۆشدارىیەکی کەشناسیدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامى کاریگەرى دوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور و کەنداوى عەرەب لە دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەپۆلێکى بارانبارین ڕوو لە ناوچە جیاکانى هەرێم دەکات .

ڕوونیشیکردەوە کە شەپۆلەکە سەرەتا لە باشوورى هەرێم دەست پێدەکات بە تایبەت لەسەر ئیدارەى گەرمیان کە زۆرترین بڕى دابارینى دەبێت بە تایبەت لە درەنگانی شەودا، بڕى بارانبارینى پێشبینیکراو بۆ ئیدارەى گەرمیان لە نێوان (35-45)ملم دەبێت هەندێ کات هەورە تریشقەو لێزمە باران دەبێت و بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە کاریگەرى ئەم شەپۆلە درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى ڕاپەڕین بڕى بارانبارینى پێشبینیکراو لە ناوچانە لە نێوان (20-25) ملم دەبێت .

کەشناسی ڕاشیگەیاند، بارانبارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچە شاخاوییەکان و بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لە سەنتەرى هەولێر (10-15)ملم ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچە شاخاوییەکان لە سەرووى 20 ملم دەبێت .

ڕوونیشیکردەوە کە کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ لاواز دەبێت و بڕى بارانبارینى پێشبینیکراو لە دەفەرە لە نێوان (7-12) ملم دەبێت .

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕاشیگەیاند، لەگەڵ بارانبارین لە شەودا بارستە هەواییەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارینى دەبێت و ئەگەرى تەرزە بارین لە گەڵ ئەم شەپۆلە باران بارینە زیاترە و لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممەوە کاریگەرى ئەم شەپۆلە نامێنێت.

سەرۆک کۆمار و باڵیۆزی ئەمریکا دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گفتوگۆیان کرد
پێت سەرۆک کۆمار و باڵیۆزی ئەمریکا دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گفتوگۆیان کرد
فوئاد حسێن و برێت مەکگۆرک لە واشنتۆن کۆبوونەوە
دوات فوئاد حسێن و برێت مەکگۆرک لە واشنتۆن کۆبوونەوە
پەیوەندیدر