نەوت، ملیارێک دۆلار قەرزی دیکەی هێنایە سەر هەرێمی کوردستان



کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” ڕایگەیاند زیانەکانی عێراق لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 11 ملیار دۆلار و ملیارێک دۆلاریش قەرزیان لای حکومەتی هەرێمە.

سبەینێ دووشەممە، ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت، ئەویش دوای ئەوەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس سکاڵایەکی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق یەکلاکردەوە کە لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێی تورکیاوە تۆماری کردبوو.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” دەربارەی زیانەکانی داخستنی بۆری نەوتی عێراق-جەیهان کە نەوتی هەرێمی پێدا دەگوزرایەوە ڕایگەیاند، نزیكەی 11 ملیار دۆلار زیان بە داهاتی عێراق كەوتووە.

ڕوونیشیکردەوە کە عێراق بە هۆی ئەوەی ڕێککەوتنی بەکارهێنانی بۆری نەوتی جەیهانی جێبەجێ نەکردووە، ڕۆژانە 800 هەزار دۆلار سزا دەدرێت.

ئەپیکور ئەوەشی خستەڕوو کە کۆمپانیاکانیان بڕی ملیارێک دۆلار قەرزی لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لە ئەیلولی 2022 تا ئاداری 2023، زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكور ڕاوەستاوە و داهاتەکانیشیان نزیكەی 60٪ كەمیكردووە.

وەڵامێک بۆ ئەو بەڕێزانەی پێیان وایە هەرکەسێک لەبری خۆراک بۆ زەکاتی سەرفیترە پارە بدات “قبوڵ نیە”!
پێت وەڵامێک بۆ ئەو بەڕێزانەی پێیان وایە هەرکەسێک لەبری خۆراک بۆ زەکاتی سەرفیترە پارە بدات “قبوڵ نیە”!
“مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ‌هێرشی کردە سەر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل
دوات “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ‌هێرشی کردە سەر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل
پەیوەندیدار