شاندێكی پارتی بۆ مووچە و هەژماری من دەچێتە بەغدا



وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سبەی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا دەكات و دەشڵێت، پرسەكانی مووچە و هەژماری من و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكەن.

ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بۆ كوردستان24 ڕایگەیاندووە، دەەسەڵاتدارانی عێراق لە كاتی دانانی دەستووردا لە ساڵی 2005 تێگەیشتنێكی باشیان بۆ فیدراڵی هەبوو، بەڵام دواتر ئەم تێگەیشتنە بەرە بەرە كاڵ بووەوە و زۆرێك لە سیاسەتمەندارانی عێراق نایانەوێت لە فیدڕاڵی تێبگەن.

وتیشی، “سیستەمی فیدراڵی لە عێراق ڕۆژ دوای رۆژ بەرەو مەترسی دەڕوات و هەندێك لە سیاسەتمەدارانی عێراق كار بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستان دەدەن، لە كاتێكدا بەهێزی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی فیدڕاڵی دەبێتە پاڵپشت بۆ سیستەمی فیدڕاڵی لە عێراق و بەهێزی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەكەدا”.

ئاشكراشی كردووە، هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوور مافی تایبەتمەندی خۆی هەیە و هەرێمێكی فیدراڵە، بەڵام دادگای فیدراڵی پێچەوانەی دەستوور بڕیار لە دژی هەرێمی كوردستان دەردەكات و هەندێك كەس دەستیان بەسەر دادگای فیدڕاڵیدا گرتووە.

ڤیان دەخیل سەبارەت بە چوونی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەغدا ڕایگەیاند، سبەی ئەو شاندە سەردانی بەغدا دەكات و فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا لەگەڵ شاندەكە كۆدەبێتەوە و لەبارەی پرسەكانی مووچە و خەرجكردنی بودجە و هەژماری من گفتوگۆ دەكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، تا ئێستا حكومەت بودجەی ساڵی 2024 و هەمواركردنەكەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە، بۆیە تا ئێستا پەرلەمان دانیشتنێكی لە بارەی دەنگدان لەسەر بودجە و هەمواركردنەوەی دیاری نەكردووە. بەڵام دوای هەمواركردنەوەی بودجە هەندێك گۆڕانكاری لەو بارەیەوە ڕوودەدات.

مامەڵەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە ڕاگیرا
پێت مامەڵەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە ڕاگیرا
مووچەخۆران لەنێوان ڕەمەزان و جەژنێكی بێ‌ مووچە و شەڕی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتداران
دوات مووچەخۆران لەنێوان ڕەمەزان و جەژنێكی بێ‌ مووچە و شەڕی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتداران
پەیوەندیدر