ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات تۆ زۆر لەوە جوانتری کە خۆت بیری لێدەکەیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات تۆ زۆر لەوە جوانتری کە خۆت بیری لێدەکەیتەوە:

 

– خەڵک پێدا هەڵنادات!

گەر خەڵک پێتدا هەڵنەدات نیشانەی ئەوەیە نییە کە جوان نیت، چونکە جوانی لە متمانە بەخۆبونەوەیە، بۆیە نابێت چاوەڕوانی پێدا هەڵدان بکەیت.

 

– برۆ بەرز دەبێتەوە

کاتێک بەرامبەر تەماشات دەکات و پێت سەرسامە، خۆڕسکانە بۆ ساتێک برۆکانی بەرز دەبێتەوە.

 

– لێوی مراوی

گەر بەرامبەرەکەت بۆ ساتێکی کەم لەکاتی بینینیت لێوی وەک مراوی لێکرد (مەرج نییە زۆر بێت وەک ئەوەی کچان لە وێنەی سێلفی دەیکەن)، نیشانەیە بۆ ئەوەی کە زۆری لاجوانیت.

 

– لێکنزیکبوونەوە

لەکاتی قسەکردن لەگەڵ دەوروبەر هەست بەوە دەکەیت کە لێت نزیک دەبنەوە و لە دەورت کۆدەبنەوە.

 

– یان سۆزی زۆر یان ڕقی زۆر

گەر بەرامبەرەکەت ڕقی زۆری بۆت هەبوو نیشانەیە بۆ ئەوەی کە بەغیلیت پێدەبات، سۆزی زۆریش نیشانەیە بۆ دۆستایەتی لەگەڵت.

ریکلام

بەزمەسات

چەند وەرزشێکی زۆر ئاسان بۆ قۆڵەکانت کە زۆر ڕێک و جوانیان دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وەرزشی ئاسانە بۆ قۆڵەکانت کە دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت و زۆر ڕێک و جوانیان دەکات:

 

– بازنەیەک بە قۆڵەکانت دروستبکە، ٢٠ بازنە دروستبکە و  ١٥ چرکە پشوو بدە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە

– ئەمجارە هەر بەسەرپێوە قۆڵەکانت وەک مقسەتێک لێبکە، ٢٠ جار ئەنجامی بدە و و  ١٥ چرکە پشوو بدە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە

– بادەستەکانت کراوەبێت و قۆڵت وا لێبکە وەک ئەوەی بە تۆپێکدا دەکێشیت و بازنەی پێدروستبکە، جار ئەنجامی بدە و و  ١٥ چرکە پشوو بدە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە

– قۆڵەکانت بهێنەرەوە بۆ لای سنگت و دواتر بیبەرەوە دەرەوە، جار ئەنجامی بدە و و  ١٥ چرکە پشوو بدە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە

– بەهەمان شێوەی سڵاوی هیندی (نەمەستێ) قۆڵت ببەرە دواوە و تا دەتوانیت بیکشێنە، جار ئەنجامی بدە و و  ١٥ چرکە پشوو بدە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە

– خۆت بنوشتێنەرەوە و قۆڵەکانت بۆ سەرەوە ببە و بیهێنەرەوە خوارەوە، جار ئەنجامی بدە و و  ١٥ چرکە پشوو بدە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک کاریکاتێری ڕووسی کە لە ژیانی ئێمەشدا رەنگی داوەتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاریکاتێری ڕووسی کە لە ژیانی ئێمەشدا رەنگی داوەتەوە:

 

بارانی هاوین

 

گۆڕینەوەی پارە

 

ئەم هاوینە چەند مێشولەت شەحن کردۆتەوە؟

ئاگاداری خۆت بە

 

وەڵام نەدانەوە نییە!

 

مەترسی لابردنی ماسک

 

ئاگادری دەوروبەری خۆت بە

 

 

چارەسەرێکی گرنگ بۆ هاوین

 

هەڵسوڕانی کات

 

ڕاوکردنی کارمەند

 

پاسۆڕدە زۆرەکان!

 

کاتێک هەستانی بەیانیت گرنگترین دەستکەوتەبێت بۆت

 

تاتۆی ئێستا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

٨ جیاوازی لەنێوان کەسی ڕەسەن و ناڕەسەن تا زوو بۆت دەربکەوێت

خێزان

هەندێکجار کەمێک قورسە تا بەتەواوەتی لەگەڵ کەسێک تێکەڵ نەبیت بزانیت کە کەسێکی باش و ڕەسەنە، یان خراپ و ناڕەسەن، ئەمەی خوارەوە ٨ جیاوازییە لە نێوان مرۆڤی ڕەسەن و ناڕەسەن بۆی پێشوەختە بۆت دەربکەوێت:

 

-ناڕەسەن تەنها ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە هێز و پارەیان هەیە،  ڕەسەن ڕێزی هەموان دەگرێت،

– ناڕەسەن هەوڵدەدات سوود لە هەموو ئەوانە ببینێت کە لە دەوروبەریاندان و بەکاریان بهێنێت، ڕەسەن هەوڵی بەکارهێنان و کۆنتڕۆڵکردنی کەس نادات،

– ناڕەسەن بەردەوام هەوڵدەدات بە هەرجۆرێک بێت جێگای سەرنج بێت، ڕەسەن گوێ بەوە نادات و کاری خۆی دەکات.

– ناڕەسەن بەردەوام فشە دەکات، ڕەسەن کەسێکی خاکی و سادەیە

– ناڕەسەن هیوایەتی زەم و قسەی پاشەملەیە، ڕەسەن گەر شتێکی هەبێت بەرەوڕوو دەیڵێت و زەم ناکات.

– ناڕەسەن بەڵێنی دنیا دەدات و جێبەجیی ناکات، ڕەسەن خاوەن بەڵێنە.

– ناڕەسەن بەردەوام کاری خەڵکانی دیکە سووک دەکات تا خۆی گەورە دەربخات، ڕەسەن پشتگیری کەسانی دیکە دەکات لە کارەکانیان.

– ناڕەسەن تەنها کاتێک شتێکیان دەوێت باش و دەمبەخەندەن، ڕەسەن باشی و دەمبەخەندەیی بەشێکە لە کەسایەتیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان