قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە هاندەرمان بێت کوردانە بیر بکەینەوە



جێگری سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت”با بەڕۆحێکی برایانەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژە بەوەدەکات، نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.

هیوادارم و مەبەستیشمانە ئەم جەژنە پیرۆزە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین،

دەشڵێت، با  بەرژەوەندی گشتی بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە و بە روحێکی برایانەوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین و بە یەک گوتار و بە یەکڕیزییەوە هەوڵی دابینکردنی مافە رەواکانی گەلەکەمان بدەین.

لاهور شێخ جەنگى پەیامێکى بە بۆنەى جەژنى نەورۆز بڵاوکردەوە
پێت لاهور شێخ جەنگى پەیامێکى بە بۆنەى جەژنى نەورۆز بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی: لەگەڵ سودانی گفتوگۆمان كردووە و گرفتەكان چارەسەر دەبن
دوات مەسرور بارزانی: لەگەڵ سودانی گفتوگۆمان كردووە و گرفتەكان چارەسەر دەبن
پەیوەندیدر