مەسرور بارزانی: لەگەڵ سودانی گفتوگۆمان كردووە و گرفتەكان چارەسەر دەبن



سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەل محەمەد شیاع سودانی گفتۆگۆمان کردووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا گرفتەکان چارەسەر دەبن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاكرێ‌ وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، سوپاسی خەڵكی كوردستان دەكەم، كە بەڕاستی خۆڕاگر بوون لەو ماوەی ڕابردوودا بە تایبەت بە هۆی نەبوونی مووچە و بودجە و زۆر گرفتی تر، كە هاتنە پێش.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سودانی لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشە.

ئاشكراشی كرد، كە سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی ڕاگەیاندوون لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، “رووبەڕووی ستەم و نادادی و گەندەڵی دەبینەوە و هەرگیز دەستبەرداری مافە رەواکانی گەلی کوردستان نابین”.
مەسرور بارزانی وتی، “دەستی زۆر خراپ هەبوون بۆ تێکدانی نەناردنی مووچە و دابینکردنی بودجە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان”.
وتیشی، “گرفتی ئێمە تەنیا مووچە نییە، داواکاریی ئێمە، رێبازی ئێمە، میلـلەت و خاکی ئێمە زۆر لە مووچە زیاترە، بەڵام مووچەش بە ژیانی خەڵکەوە گرێدراوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە 50 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر دابەشكردنی مووچە و سەرەڕای هاتنی زیاتر لە 600 ملیار دینار بۆ مووچە، هێشتا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج نەكراوە و بەهۆیەوە لەم ڕەمەزان و نزیكی جەژنەدا دۆخی خەڵك بەردەوام بەرەو خراپی دەچێت.

قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە هاندەرمان بێت کوردانە بیر بکەینەوە
پێت قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە هاندەرمان بێت کوردانە بیر بکەینەوە
ئه‌وانه‌ى زمانێكى زیاده‌ ده‌زانن واقیعیترن وه‌ك له‌وانه‌ى ته‌نها زمانى دایك ده‌زانن
دوات ئه‌وانه‌ى زمانێكى زیاده‌ ده‌زانن واقیعیترن وه‌ك له‌وانه‌ى ته‌نها زمانى دایك ده‌زانن
پەیوەندیدار