حكومەتی عێراق بۆ قەرزەكانی سەر هەرێم بڕیاریدا



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 636 ملیار دینار لە پشكی بودجەی هەرێم ساڵانە ببڕێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بە پابەند كردنی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بۆ خەرج كردنی قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI)،‌ كە لەسەر هەرێمی كوردستان كەڵەكە بووە.

دەشڵێت: قەرزەکە بە قیسی ساڵانە دەبڕدرێت بۆ ساڵانی (2023-2024) به‌بڕی (636 ملیار) دینار بۆ هه‌ر ساڵێك.

جەختیشی كردۆتەوە، کە دەبێت لە پشکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 ببڕدرێت.

بارزانی: قەوارەی هەرێم لە دەستووردا چەسپێنراوە
پێت بارزانی: قەوارەی هەرێم لە دەستووردا چەسپێنراوە
کۆمەڵەی دادگەری ڕاگەیەندراوێکی لەبارە مووچە و هەڵبژاردنەوە بڵاوکردەوە
دوات کۆمەڵەی دادگەری ڕاگەیەندراوێکی لەبارە مووچە و هەڵبژاردنەوە بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار