ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی هیواوە



نەخۆشخانەی هیوا نەخۆشەکانی ئاگاداردەکاتەوە کە سەرەڕای ئەوەی لە سبەینێوە پشووی فەرمییە، بەڵام ڕۆژی دووشەممە و (28/12) کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە دەوامی فەرمیە وەك ڕۆژانی ئاسایی لە نەخۆشخانەکە.

نەخۆشخانەی هیوا لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری نەخۆشەکان دەکاتەوە کە پشوی فەرمی لە بەرواری (25/12) ەوە تا 1/1 دەبێت، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی نەخۆشی نەخۆشخانەكەمان بۆ ئەوەی لۆدێکی زۆر دروست نەبێت ڕۆژانی (26/12) کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە و (28/12) کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە دەوامی فەرمیە وەك ڕۆژانی ئاسایی لە نەخۆشخانە.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها بەشی فریاكەوتنی خێرای نەخۆشخانەی هیوا ۲٤كاتژمێر كراوە دەبێت ولەسەرجەم بەشەكانی دیكەدا پزیشك و كارمەندانی ئێشكگر ۲٤ كاژمێر لە ئەركی فەرمیدا دەبن.

باشترین جۆرەكانی بەهارات بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ
پێت باشترین جۆرەكانی بەهارات بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ
کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
دوات کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدر