شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا.

ڕوونیشێکردەوە کە لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان، پێشبینی نمە باران و بارانی مامناوەند دەکرێت لەناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو کە  درەنگانی شەوی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاد دەکات، ئەویش دوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 16

سلێمانی :17

دهۆک : 15

زاخۆ : 16

هەڵەبجە : 16

کەرکووک : 18

سۆران : 14

حاجی ئۆمەران : 7

گەرمیان : 21

سێ بەڕێوەبەرایەتی دیکەی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
پێت سێ بەڕێوەبەرایەتی دیکەی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
“خەڵک” بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات
دوات “خەڵک” بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدر