هاووڵاتییانی هەڵەبجە: بەرپرسان ساڵی جارێک و لە رۆژێکدا ئێمەیان بیردەکەوێتەوە



هاووڵاتییانی هەڵەبجە لە ٣٦-هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شارەکەدا گلەییان هەیە و دەڵێن: تەنها رۆژی ١٦ی ٣ هەڵەبجەیان لەبیرە، لە دوای ئەمڕۆوە تاساڵیکی تر مۆنۆمێنتەکە چۆڵ دەبێت و کەس نایەت بەلامانەوە.

هەرچەندە بریار بوو ئەمساڵ یادەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی ئامادەی مەراسیمەکە بوون، بەڵام بە پێچەوانەوە یادەکە بەچۆڵی و بێ ئامادەبوونی هیچ بەرپرسێکی حکومی و حزبی باڵا بەڕێوەچوو.

بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیش کە ئەمڕۆ لە یادەکە ئامادەبوون بۆ بینینی بەرپرسانی عێراقی و بەتایبەت سەرۆکوەزیران چووبوونە مەزارەکە تا گلەیی و دەردە دڵییەکانی خۆیانیان پێ بگەیەنن، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە ماوەی ٣٥ ساڵی رابردوودا تەنها لەو رۆژەدا ئەوانیان بیردەکەوێتەوە ئەویش تەنها پەیامەکانیان لە چوارچێوەی بەڵێنی بێ کرداردا ماوەتەوە و هەمووشی دووبارەیە.

 

بایکۆت سەریهەڵدایەوە
پێت بایکۆت سەریهەڵدایەوە
ژیانی گیانەوەرانی کێوی لە کوردستاندا لەژێر هەڕەشەدایە
دوات ژیانی گیانەوەرانی کێوی لە کوردستاندا لەژێر هەڕەشەدایە
پەیوەندیدار