وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی وانەیەک بۆ ساڵی ئایندە دەگۆڕێت



ئالان حەمە سەعید بلاویکردەوە، ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ، کتێبی نوێی ( زانستەکان) لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەست دەبێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ئالان حەمە سەعید ئاماژە بەوەدەکات، دڵسۆزانە و لێبڕاوانە کاردەکەن، ڕیفۆرمی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و دانانی پرۆگرامی نوێ بەردەوامە، سەرمەشقی ئەو ڕیفۆرم و گۆڕانکارییانە ژمارەیەک توانا و لێهاتوویی نیشتیمانی ناوخۆیین لە هەموو شارەکانی کوردستان،

دەشڵیت،  دیزاینی نوێی کتێبەکانیش هاندەرن بۆ قوتابیان و خوێندکاران کە زیاتر کتێبەکانی خوێندن سەرنجیان ڕابکێشێت، دەستخۆشی بۆ ئەو دیزاینەرە ناوخۆییانەی کە توانیویانە کاری مەزن بکەن لە دیزاینکردنەوەی کتێبەکانی خوێندن ،

ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ، کتێبی نوێی ( زانستەکان) لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەست دەبێت، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی پێوەی ماندووبون .

ساڵانە لە ناوەندەکانی خوێندن چەندین جۆری پرۆگرامی خوێندن چاپ دەکرێت، لەدوای ساڵی 2003 وە چەندین گۆڕانکاری لە پرۆسەی خوێندن و پرۆگرامەکانی خوێندن کراوە، هەمووشی بە ئامانجی باشترکردنی توانای فێربوون و زانستە لە ناوەندەکانی خوێندن دا .

شازادەیەکی سعودییە کۆچی دوایی کرد
پێشت شازادەیەکی سعودییە کۆچی دوایی کرد
موسەنا ئەمین: عێراق بە تورەکە پارە نانێرێت و لیستی دەوێت
دواتر موسەنا ئەمین: عێراق بە تورەکە پارە نانێرێت و لیستی دەوێت
ەیوەندیدار