تەندروستی سلێمانی ئاماری ساڵێكی لەدایكبوونی منداڵان بڵاودەكاتەوە


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی ئەمساڵدا تا كۆتاییەكان زیاتر لە 26 هەزار منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری و سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەكان لە دایك بوون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەپێی ئاماری نوسینگەی لە دایكبوون لە شاری سلێمانی لە بەرواری 1ی 1ی 2022 تا 22ی 12ی 2022 ، 26 هەزار و 183 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری و سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەكان لەدایكبوون.

ئاشكراشیكردووە، كە زۆرترین ڕێژەی منداڵ لە ڕەگەزی كوڕ (13 هەزار و 762) بووە و ناوی ( محەمەد و ئەحمەد) زۆرترین ناونراوە، هەروەها لەدایكبوونی كچان (12هەزار و 421) بووە و زۆرترین ناو (ئێلا و مینا) بوون.

قد تكون صورة ‏‏شخص واحد‏ و‏نص‏‏

سوودە تەندروستییەكانی قاز
پێشت سوودە تەندروستییەكانی قاز
نێچیرڤان بارزانی؛هەرێم هەمیشە لانە و سەرزەمینی فرەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەیە
دواتر نێچیرڤان بارزانی؛هەرێم هەمیشە لانە و سەرزەمینی فرەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەیە
پەیوەندیدار