سوودە تەندروستییەكانی قاز



پزیشكێكی پایەبڵندی هەناوی ڕایدەگەیەنێت، كە خواردنی گۆشتی قاز سودێكی زۆری تەندروستیی هەیە، بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر ماددەی ئاسنی تێدایە، بە بەراورد بە مریشك و قەل، بۆیە گرنگە ئەوانەی كەمی ئاسنیان هەیە، بیكەنە خۆراكی هەفتانە.

د.یاداشت ساڵح، پزیشكی پایەبڵندی هەناوی بڵاویكردەوە، كە گۆشتی قاز پڕۆتینی زۆرە، تەنها بەخواردنی ۱۰۰ گرام لە گۆشتی قاز، ٪۲۳ی ئەو پڕۆتینەت بۆ دابین دەكات، كە لەڕۆژێكدا مرۆڤ پێویستیەتی.

سوودە تەندروستییەكانی قاز :
۱.) بڕێكی زۆر ماددەی ئاسنی تێدایە، بەبەراورد بە مریشك و قەل. گرنگە ئەوانەی كەمی ئاسنیان هەیە، بیكەنە خۆراكی هەفتانە.

۲.) ڕێژەی كاربۆهایدراتی كەمە، كە گرنگە بۆ ئەوانەی نایانەوێت كێشیان یان شەكرەی ناوخوێنیان زیادبێت.

۳.) بڕێكی ئیجگار باش لە ڤیتامینەكانی K، E، A، B1 و B2 تێدایە، لەپاڵ بوونی بڕێكی زۆر لەكانزای سیلینیوم.

٤.) دەوڵەمەندە بە چەوری باش، كە هاوشانی ڕۆنی زەیتونە و، یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی چەوری جۆری خراپ (LDL).

٥.) پڕۆتینی زۆرە، تەنها بە خواردنی ۱۰۰ گرام لە گۆشتی قاز، ٪۲۳ی ئەو پڕۆتینەت بۆ دابین دەكات كە لەڕۆژێكدا مرۆڤ پێویستیەتی.

٥.) جگە لەخۆی، هێلكەكەشی ڕێژەیەكی باش لەجۆرە جیاوازەكانی ڤیتامین B، ڤیتامین D و ئۆمیگا ۳ ی تێدایە.

ئەمەل جەلال؛ دامەزراوە و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان وەك پێویست بایەخ بە زمانی كوردی نادەن
پێشت ئەمەل جەلال؛ دامەزراوە و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان وەك پێویست بایەخ بە زمانی كوردی نادەن
تەندروستی سلێمانی ئاماری ساڵێكی لەدایكبوونی منداڵان بڵاودەكاتەوە
دواتر تەندروستی سلێمانی ئاماری ساڵێكی لەدایكبوونی منداڵان بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار