لەهەرێمی كوردستان ڕۆژانە ١١٠ تۆن زەیتی زەیتوون بەرهەم دەهێنرێت



فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت ، لە ئێستادا لە ڕێگەی حەوت كارگەوە ڕۆژانە نزیكەی ١١٠ تۆن زەیتی زەیتوون لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، حكومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵی ئەوەش بە مەبەستی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و دۆزینەوە و دروستكردنی بازاڕ بۆ جووتیاران.

ڕاشیگەیاندووە، بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون لە هەرێم ، یەكێك لەو بەرهەمانەیە كە بە پاڵپشتی كردنی حكومەت چووەتە قۆناغێكی نوێ، لە ئێستادا لە ڕێگەی حەوت كارگەوە ڕۆژانە نزیكەی ١١٠ تۆن زەیتی زەیتوون لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە كارگەكانی بەرهەمهێنانی زەیتوون لە هەرێم بە كوالێتییەكی زۆر باش زەیت بەرهەمدەهێنن و ڕۆژانەش نزیكەی ٨٠٠ تۆن زەیتوون لە جووتیارانی ناوخۆی وەردەگرن و زەیتەكەش بەهۆی بوونی خواستی زۆر هەر لە ناوخۆ ساخ دەكرێتەوە.

جگە لەو ناوچانەی كە بەفراوین و ساردن، تەواوی خاكی هەرێمی كوردستان بۆ چاندنی زەیتوون شیاوە و دەكرێت تێیدا بڕوێنرێت و نزیكەی ١٣٥٠ جووتیاریش لەو بوارە كار دەكەن، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوامە، لە سیاسەتی پاڵپشتیكردنی جووتیاران و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی لە پێناو دەستەبەركردنی ئاسایشی خۆراك.

درۆنێك كێڵگەیەكی مریشكی لەقامشلۆ كردە ئامانج و چوار ژن و منداڵێك بوونە قوربانی
پێت درۆنێك كێڵگەیەكی مریشكی لەقامشلۆ كردە ئامانج و چوار ژن و منداڵێك بوونە قوربانی
پۆلیسی هەولێر؛ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد پێشتر لەكۆیە فەرمانی گرتنی هەبووە
دوات پۆلیسی هەولێر؛ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد پێشتر لەكۆیە فەرمانی گرتنی هەبووە
پەیوەندیدار