ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

گەر هەموو ڕۆژێک پاکەتێک جگەرە بکێشیت لە جەستەدا چی ڕوودەدات؟


خێزان

توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە کە كێشانی پاكەتێك جگەرە ڕۆژانە دەبێتەهۆی ١٥٠ گۆڕانكاری زیان بەخش لەخانەكانی سیدا بەگشتی.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە  دەركەوت لەسەر هۆكاری جگەرەكێشان‌و زیانەكانی لەسەر تێكدانی جینات، یاخود گۆڕانكاری بازدانی بەسەردا دێنێت، زاناكان دەڵین، لەتوێژینەوەكەدا دەركەوتوە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان ژمارەی جگەرەكان كە لەتەمەندا دەكێشرێن‌و ژمارەی بازدانەكانی لە DNA لەدرمەكانی شێرپەنجەكاندا ڕوودەدات ‌هەیە.

وەک لە تاقیکردنەوەکەدا دەرکەوتووە لەشێرپەنجەی سییەكاندا گەورەترین گۆڕانكاری بازدان ڕوویداوەو لەجێگای ‌دیكەش لەجەستەدا ڕوویداوە وەك میزەڵدان‌و جگەرو قورگ.

ساڵانە لەهەموو جیهاندا 6 ملێۆن كەس بەهۆی جگەرەكێشانەوە گیان لەدەست دەدەن، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، ئەگەر بەم ئاڕاستەیە بەردەوام بێت، پێشبینی دەكرێت لەماوەی 100 ساڵدا ژمارەكە بۆ زۆر زیاتر لە 1ملیار كەس گیان لەدەستدان بەرزبێتەوە، تائێستا دەركەوتوە جگەرەكێشان دەبێتە هۆی 17 جۆر شێرپەنجەو زاناكان دەڵین، ڕوون نییە شێوەی كارتێكردنی لەخانە چۆنە.

ریکلام

بەزمەسات

کۆمەڵێک کاری سەیر کە هەندێک لە خەڵک بۆ بژێویی ژیانیان ئەنجامی دەدەن


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک کاری سەیر و سەمەرەیە کە هەر بەڕاستی بونیان هەیە و کۆمەڵێک لە خەڵک بۆ بژێویی ژیانیان ئەنجامی دەدەن:

 

– کاری پڕکردنەوەی کورسیە بەتاڵەکان لە بۆنەکاندا، بۆ ئەوەی لە کاتی وێنەگرتن ناشرین دەرنەچێت.

– تاقیکەرەوەی کەرەستەی کۆمپانیاکان، تا بزانن چەند گونجاون بۆ بەکارهێنان.

– بوون بە (پەری دەریا) لە حەوزەکانی ئاودا.

– ڕێکخەری ئاهەنگ کە کاریان ئەوەیە ئاهەنگەکان والێبکەن گەرمووگوڕ بێت.

– تاقیکەرەوەی بەرهەمەکانی کۆمپانیایی بەرهەمهێنانی خواردنەوە کحولیەکان، تا بزانن چەندێک کاریگەرن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک دیمەن کە هەر بە ڕێکەوت ڕێک لە کاتە ڕاستەکەدا گیراوە


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک دیمەنە کە هەر بە ڕێکەوت ڕێک لە کاتە ڕاستەکەدا گیراوە:

 

تەواوکەری یەکدین

لە چاوەوە بووە بە پشیلە

نوسراوە تایلۆر سۆفت

وریابە خانم!

دیارنامێنێت!

قاچی بۆ وا درێژ بووە

پەیوەندی جاران و ئێستا

ئەوە چی دەکات لەوێدا

هاوشێوەکەی دۆزرایەوە

ئەمە کێییە؟

 

بابا نوئێل بە پێڵاوی پاژنە بەرزەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

سوده‌كانی مۆز به‌پێی ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌كانی بزانە


خێزان

مۆز میوه‌یه‌كی به‌سوده‌ كه‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گرنگی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ تائێستا ئه‌وه‌ت نه‌زانیبێت كه‌ مۆز به‌پێی ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌كانیشی سودی تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌و جۆره‌ سودی لێوه‌ربگریت:

 

مۆزی سه‌وز: ئه‌م جۆره‌ مۆزه‌ بۆ رێجیم و دابه‌زاندنی كێش سودی زۆره‌ چونكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی تێدایه‌ كه‌ هه‌رسكردنی قورسه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ست به‌ تێری بكه‌یت، جگه‌ له‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌رسكردنیش ئاسانده‌كات.

مۆزی زه‌رد:ئه‌م جۆره‌ مۆزه‌ بۆ پێست سودی زۆره‌، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر تێیدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ باش نییه‌ كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌.

مۆزی ڕه‌ش بوه‌وه‌: ئه‌م جۆره‌ مۆزه‌ پاش ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ زیاتر پێبگات و ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه‌ كه‌ په‌ڵه‌ی ڕه‌ش ڕه‌شی تێدا دروستده‌بێت، ئه‌م جۆره‌ مادده‌ی TNF ی تێدایه‌ كه‌ به‌سوده‌ بۆ به‌رگری له‌ شێرپه‌نجه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان