بەوێنە، ئاوی باران شەقامەكانی بەغدا دادەپۆشێت



 

بەهۆی ئەو شەپۆلەی بەغدای پایتەخت و زۆرێك لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتەوە، ئاوی باران شەقامەكانی بەغدای داپۆشی.

بەپێی ئەو وێنانەی لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكرانەوە، ئاوی باران زۆربەی شەقامەكانی بەغدای پایتەختی داپۆشییەوە و كێشە و گیروگرفتی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە.

بەغدا و زۆربەی پارێزگاكان، لە دوێنێ‌ شەممەوە بارانی بەخوڕییان بەخۆوەبینی، ئەمەش بووە مایەی نوقمبوونی شەقامەكان و لەگەڕخستنی جوڵەی هاتووچۆ، دیاردەكەش لەكاتێكدایە كە حكومەتە یەك لەدوایەكەكان تائێستاش نەیانتوایوە كێشەكە چارەسەر بكەن كە هەموو ساڵێك لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی بارانباریندا سەرهەڵدەداتەوە و زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت.

باران بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت بەفریشی بەدوادابێت
پێشت باران بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت بەفریشی بەدوادابێت
ڕوونكردنەوە لەسەر دۆشاوی ناو بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەدرێت
دواتر ڕوونكردنەوە لەسەر دۆشاوی ناو بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەدرێت
ەیوەندیدار