نرخی نەوت بەرزبۆوە



نرخی نەوت بەڕێژەی 2% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، هۆكاریی ئەمەش بۆ كەمبوونەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی ڕووسی و زیادبوونی داواكاریی لەسەر سوتەمەنی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، نەوتی برێنت بە بڕی 1.40 دۆلار و بەڕێژەی 1.70% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 82.38 دۆلار، بە هەمان شێوە نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بەبڕی 1.49 دۆلار و بەڕێژەی 2% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 78.98 دۆلار.

هەناردەی نەوتی ڕووسیا لەم مانگەدا بەڕێژەی 20% كەمبۆوە بەراورد بە مانگی پێشوو، پاش ئەوەی یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی گروپی حەوت نرخییان بۆ نەوتی ڕووسی دیاریی كرد.

ڕوونكردنەوە لەسەر دۆشاوی ناو بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەدرێت
پێشت ڕوونكردنەوە لەسەر دۆشاوی ناو بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەدرێت
لەئەمڕۆوە حكومەت دۆلار بە هەرزان دەخاتە بازاڕ و نرخەكەی دادەبەزێت
دواتر لەئەمڕۆوە حكومەت دۆلار بە هەرزان دەخاتە بازاڕ و نرخەكەی دادەبەزێت
ەیوەندیدار