ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێمی كوردستان باری كەش و هەوای ئەمڕۆ هەینی 9ی تشرینی دووەمی 2018ی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پارێزگای هەولێر ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ بوونی نمە بارانی كەم لەناوچە شاخاویەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگاكە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان لە نێوان و هەور و نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ بوونی نمە بارانی كەم لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە، بەڵام لە هەردوو پارێزگای كەركوك و دهۆك ئاسمان تەنها هەور دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بە جۆرێك پلەی گەرما لە نێوان (9 تا 23 ) پلە دەبێت و خیرایی باش (5-10) كم لە كاتژمێر و مەودای بیین لەنێوان (8-10) كم دەبێت.

ژینگە

شەپۆلی بەفر و باران تا كەی بەردەوام دەبێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان شەپۆلی بەفر و باران تا دوو ڕۆژی دیكە بەردەوام و ڕۆژانی كۆتایی ئەم هەفتەیە كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و كەشناسی عیراق دەڵێت: “پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن”.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژانی دوو شەممە و سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە شەپۆلی باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی عیراق و بەتایبەت هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و زۆر جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە لەناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، “ڕۆژانی كۆتایی ئەم هەفتەیە دۆخی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەور، بەڵام پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت”.

لای خۆشیەوە، صادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە نزمە پاڵەپەستۆیەك كاریگەری لەسەر ناوچەكانی عیراق دروست كردووە و بەهۆیەوە لە ڕۆژانی دوو شەممە و سێ‌ شەممە شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو شەپۆلە كاریگەری لەسەر ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات دەبێت، بەڵام كاریگەرییەكەی لەسەر ناوچەكانی باشوور لاوازترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا دەزگاكە ئاماژەی بەوەكردووە، زۆرترین بڕی باران لە شارۆچكەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریووە و لە شوێنەكانی دیكەش بە بڕی جیاواز باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هۆشداری بەفر و كڕێوە دەدات

بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت و بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە ئەگەری “بەستن و كڕێوە” هەیە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ یەك شەممە ئاسمانی ناوچەكانی عیراق و هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و بارانی بەلێزمە دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە ئێوارەی ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو بە نزیكەی 3- 5 پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و و كەشێكی زۆر سارد (كڕێوە)ی دەبێت.

لای خۆشیەوە، صادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە شەپۆلێكی سەرما ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی نەخشە كەشناسییەكان خێرایی با مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە، كە بەو هۆیەوە ڕێژەی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا هۆشداری دایە شۆفێران، كە نەچنە شەقامەكانی دەرەوەی شار، چونكە “بەهۆی ئەو بەفرەی باریوە لەدوای ئێوارەوە ئەگەری بەستنی شەقامەكان هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان