ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خوێندنگەیەکی ئەھلی لە سلێمانی سێ ساڵە بەبێ مۆڵەت خوێندکار وەردەگرێت

خەڵک-

خوێندنگەیەکی ئەھلیی شاری سلێمانی ماوەی سێ ساڵە خوێندکاران بە بڕە پارەیەکی زۆر وەردەگرێت بەبێ ئەوەی مۆڵەتی وەزارەتی پەروەردەی ھەبێت، بەپێی نوسراوێکی داواکاری گشتیی سلێمانی، بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکرێت.

لەو بارەیەوە ئومێد عەزیز، مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە (خەڵک) ـی ڕاگەیاند: بۆ ساڵی خوێندنی پار ٢٠١٨/٢٠١٧، منداڵەکەم لە قوتابخانەی (پارسیان زاگرۆس) کە سەر بە کۆمپانیای ھیرۆن ــە و شوێنەکەی کەوتۆتە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی، ناونوسکردووە، قوتابخانەکە لەبەرامبەر ساڵێکی خوێندن بڕی ٢ ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووین، جگە لە خەرجیی ساڵێکی خوێندن.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ٢٠ رۆژ پێش ئێستا بۆ پەسەندکردنی بڕوانامەی منداڵەکەم بە مەبەستی چوونە دەرەوەی وڵات، چووینە وەزارەتی پەروەردە، بەرپرسانی وەزارەتیش ڕایانگەیاند، ئەو قوتابخانەیە مۆڵەتی وەزارەتی نییە. دواتر بەدواداچوونم کردووە و ئەوەم زانیوە، ئەو قوتابخانەیە تا رۆژی ٢٠١٨/١٠/٢٨ مۆڵەتی وەزارەتی پەروەردەی نەبووە و لە هەولێر باوەڕپێکراو نییە. پاش ۳ ساڵ لە کردنەوەی خوێندنگەکە و پارە وەگرتن لە خەڵك، بەڕێوەبەری خوێندنگەکە تازە خەریکی دەرهێنانی مۆڵەتە لە هەولێر.

ئەو ھاوڵاتییە ئاماژە بەوە دەکات: سەبارەت بەم بابەتە لە رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ لە ڕێگەی داواکاری گشتیی سلێمانییەوە سکاڵامان تۆمارکردووە و داواکاری گشتیش وەکو قۆناغی یەکەمی سکاڵاکە، هەستاوە بە ئاراستەکردنی نوسراوێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و داوای بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات.

ھەروەھا دەڵێت: ئەگەر ئەو خوێندنگەیە لە ئێستادا بتوانێت مۆڵەت دەربکات، مانای ئەوەیە پێشتر مۆڵەتی نەبووە و ئەوەش نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر پرۆسەی خوێندنی سێ ساڵی ڕابردووی خوێندنگەکە.

 

کوردستان

داوای دادگاییكرنی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای چەندین ساڵ ئاستەنگ دروست كردن بۆ دانە غاز دواجار هەرێم كەوتە ژێر باری قەرەبووكردنەوەی دانە غاز بە پارەیەكی خەیاڵی.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پاش ئەو هەموو ساڵە حكومەتی هەرێم لە 30/8/2017 ڕێكەوتنێكی نوێی لەگەڵ دانە غازكرد بە درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی تاكو ساڵی 2049 و پێدانی 2.2 ملیار دۆلار بەدانە غاز، سەرەتاش 1 ملیۆن دۆلار دراوە بەدانە غاز.

رونیشیكردەوە، هۆكارەكەی ئەو گرێبەستە خراپەیە كە هەرێم لەگەڵ دانە غاز لەبەرژەوەندی ئەوان كردویەتی و زیانیشی لە داهاتی گشتی لەم چەندی ساڵەی قەیراندا وەك قەرەبوو بەدانە غاز دراوە كەچی ئێستا شانازی بەو گرێبەستەوە دەكەن و وەسفی دانە غاز و كارەكانی دەكەن و وەك دەسكەوت ئاماژەی بۆ دەكەن كە بەندە یەكێكم لەوانەی لەسەر خراپی ئەو گرێبەستەو هۆكارەكانی ڕێگری چەندین ساڵە لە كارەكانی دانە غاز سكاڵامان تۆمار كردووە.

وتیشی”ئەم گرێبەستە شایەنی ئەوەیە ئەو كەسانەی لە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لێی بەرپرسن دادگایی بكرین نەك موناسەبەی بۆ ڕێكخەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی ئەم پیکابە نوێیە ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەرێم و ناوەند لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان گەشتوون بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی

خەڵک-

بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی گەشتن بە ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ حکومەتی عیراق، لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی عیراق گەشتوون بە ڕێکەوتن بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ھەرێم و ناوەند لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، تەعریفەی گومرکی یەکگرتوو لە خاڵە سنورییەکان جێبەجێ بکەن و ئەو بابەتەش رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە پەرلەمانی عیراق دەخرێتە بەرباس.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین