ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داوا دەکرێت وەزارەتی ژینگەی ھەرێمی کوردستان دروستبکرێتەوە

خەڵک-

ڕێکخراوێکی ژینگەیی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، پارتی سەوزی کوردستان داوا دەکات لە کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێم، وەزارەتی ژینگە دروستبکرێتەوە و داوا لە ھاوڵاتیان دەکات، لەو کارەدا بەشداریی بکەن.

رێکخراوی ژینگەپارێزی بازیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: پارتی سەوزی کوردستان داوایەکی رەسمی پێشکەشی پەرلەمان وحکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆدروستکردنەوەی وەزارەتی ژینگە، داواش لە تۆڕی ڕێکخراوە ژینگەییەکان و کۆمەڵە و دۆستانی ژینگە پارێز و مامۆستایانی زانکۆکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکەین، لە بەرزکردنەوەی ئەو داوایەدا بەشداری بکەن.

ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەش کردووە: ھەر ڕێکخراو یان کەسێک ئارەزووی بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی ئەو داواکارییە دەکات، ٢٠١٨/١١/٢٠ بە ناوی خۆی و ڕێکخراوەکەی یان تۆرەکەی یان کۆمەڵەکەی پەیوەندیمان پێوە بکەن، ناوی ئەو رێکخراو و کەسانە لەسەر نوسراوەکە دەبێت بەواژوی خۆیان. دواتریش لەڕاگەیاندنەکان و تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێتەوە.

بۆ پەیوەندیی کردن:

مۆبایل و ڤایبەر: ٥٠٩٨-١٥٢-٠٧٧٠

کوردستان

داوای یەكهەڵوێستی حیزبەكانی باشووری كوردستان لە بەرامبەر شەڕی ئەمریكا و ئێراندا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سیاسەتمەدارێكی كورد ئەمڕۆ هەینی داوای لە لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان كرد لەبەرامبەر حكومەتی نێوەندی و ململانێی ئەمریكا و ئێراندا هەڵوێستەكانیان یەكبخەن.

مەحمود عوسمان بۆ ئاژانسی بغداد الیوم ڕاشیگەیاند، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق، بۆیە پێویستە لەگەڵ حكومەتی نێوەندی دابنیشێت و لێكتێگەیشتنیان هەبێت، هەڵوێستێكی یەكگرتووش بەرامبەر ململانێ یان شەڕی ئێران و ئەمریكا نیشانبدەن.

ئاماژە بەوەش دەكات، هەڵوێستی كورد لە حاڵی هەڵگیرسانی ململانێدا پێویستە بێلایەن بێت و پشتیوانی هیچ لایەك نەكات لەسەر حسابی لایەكەی دیكە، ئەمە دەبێتەهۆی پێوەندییەكی باش لەگەڵ هەردوولایەندا.

ڕوونیشیكردەوە، بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق باشە كە شەڕ لە خۆیان دووربخەنەوە، بەڵام لەهەربارێكدا كە شەڕ ڕوو بدات، ئەوا ناوچەكە دەبێتە نێوەندی ململانێی هەردوولایەن، بەڵام باشترین ئەوەیە كە هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی گشتی خۆیان لە خاڵی ململانێ یان گۆڕەپانی جەنگ بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار”

خەڵك – بەشی هەواڵ

قایمقامی قەزای شەنگال داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات، شەڕ و پێكدادان لە ناوچەكانی شەنگال كۆتایی پێبهێنرێت و ماددەی 140ی دەستوری عیراقیش جێبەجێبكات .

 

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، ڕایگەیاندوە “ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار، گەر بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە ، تەنها خەڵك باجەكی دەدەن”.

 

مەحما خەلیل وتویەتی: قبوڵكراو نیە ناوچەكە لەژێر هەڕەشەی ململانێ سیاسیەكان و خواستە نەرێنیە نێودەوڵەتیەكاندا بێت، “ئەو ناوچانە تایبەتن و ئاستی رۆشنبیری خەڵكەكەی لە ناوچەكانی دیكەی باكور جیاوازە، بەڵام بە گشتی ئەو ناوچەیە لە ژێر كاریگەری پێكدادان و ململانێ سیاسیەكاندایە “.

خەلیل دەڵێت “هیوای زۆریان بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی هەیە تا داوای لێ‌ بكەین بە هاوكاری سەرجەم لایەنەكان چارەسەر بۆ دۆخی شەنگال بدۆزێتەوە، پشت بەو بڕگە یاسایی و دەستوریانەی تا ئێستا كاران وچاوەڕوانی خستنە بواری جێبەجیكردنی بڕگەی 140ی دەستوری عیراقی دەكەین.

سەرچاوە/ ڕووداو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای مەسعود بارزانی

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەكاربەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاگادار دەكات، ئەكاونتە تایبەتییەكەی مەسعود بارزانی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، نیشانەی ڕاست و دانپێدانراو (☑)ـی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوكی لەسەرە و هەر ئەكاونتێك بە ناوی ئەو و بارەگاكەی ئەو تایبەتمەندییەی لەسەر نەبێت هیچ پەیوەندی بە “جەنابی سەرۆك و بارەگای بارزانییەوە” نییە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە

ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی

ئاگاداری هەموو لایەك و بە تایبەت بەكاربەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەین كە هەر لاپەڕەیەكی فەیسبووك ئەگەر بەناوی جەنابی سەرۆك بارزانی و بارەگای بارزانی بێت و نیشانەی ڕاست و دانپێدانراو (☑)ـی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوكی لەسەر نەبێت هیچ پەیوەندی بە جەنابی سەرۆك و بارەگای بارزانییەوە نییە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان