ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرسی پێدانی پارەی كەم بە كرێكاران دەوروژێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی ڕایدەگەیەنێت، هەندێك لە كۆمپانیاكان پێچەوانەی ئەو گرێبەستەی لەگەل حكومەت كردوویانە مووچەی كەمتر بە كرێكاران دەدەن، دەشڵێت،”ڕۆژی دووشەممە ئەو پرسە یەكلادەبێتەوە”داوایەكیش ئاڕاستەی كرێكاران دەكات.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (خەڵك) ی راگەیاند، هەر كۆمپانیایەك پێچەوانەی ئەو گرێبەستەی، كە لەگەڵ حكومەت كردوویەتی كە كار بكات ئەو موچەی دیاریكراوە بۆ كریكاران كەمتریان پێ بدات رووبەرووی دادگا دەكرێتەوە.

وتیشی،”لەمیانەی بە دواداچوونم بۆ گرفتی كرێكارانی ژینگە پاریز لەسنوری ئیدارەی راپەرین بەهۆی كەمكردنەوەی پارەی مانگانە و دوورخستنەوەی بەشێك لە كرێكاران سەردانی لیپرسراوی ئیدارەی راپەرین-م كرد بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەو گرفتە ئەوانیش پشتگیری تەواوی خۆی نیشاندا كە پشتیوانی كرێكاران بكەن، بەڵینیدا ئەوەی لە گرێبەستەكەدا دیاریكرا بێت بۆ كرێكاران دەبێت وەكو خۆی خەرجبكریت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە لیپرسراوی ئیدارەی راپەرین لە بارەی دەركردنی كرێكاران ڕایگەیاندووە، دەبێت بەرێوەبەرایەتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بێتە دەنگ پشتگیری كرێكاران بكەن لە كاتێكدا مانگانە بۆ هەر كرێكاریك ٥١ ھەزار لە كۆمپانیا وەردەگرێت بۆیە دەبێت كاتێك كرێكاریك بێ كار دەبێت پارەی بۆ خەرج بكات تا دەچێتەوە سەر كارەكەی ئەگەرنا رێگا نادەن هیچ كۆمپانیایەك پارەی زەمانی كرێكاریان پێ بدات.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بریاری یەكلاكەرەوە دەدرێت داواش لە كرێكاران دەكەین لەژێر هیچ فشارێك گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا نەكەن.

كاسترۆ مەعروف ڕاشیگەیاند، هەر كۆمپانیایەك پێچەوانەی ئەو گرێبەستەی كە لەگەڵ حكومەت كردویەتی كەمتر پارە بدات بە كرێكاران وەكو فراكسیۆنی هاوپەیمانی ئەو كۆمپانیایە رووبەرووی دادگا دەكەینەوە، ھەموو ریكارە یاسایەكان دەگرینە بەر بەرامبەریان

کوردستان

پشده‌ر: كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ کەسێک بە تۆمەتی بەزۆر سەندنی پارە لە خاوەن مارکێتەکان، دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: “پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان لە قەزای پشده‌ر، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ زۆر پاره‌ی له‌ خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتبارە به‌ مادده‌ی ٤٥٢ له‌ یاسایی سزادانی عێراقی‌ به‌ند كراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیەکە كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێمە و عێراقیش گرنگە

خەڵک-

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ڕایگەیاند، “كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان توركیا و عێراق، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا، ڕایگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەم ده‌روازه‌ سنوریییە په‌یوه‌نددارە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوە، ئێمە هه‌ست به‌ پێویستیی ئەو هاوسه‌نگییه‌ ده‌كه‌ین.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەو دروازە سنورییە، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی، کارێکی باش نییه‌ جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی بە بڕی‌ ١٣ ملیار دۆلار”.

فاتح یڵدژ ئاماژەی بەوەش کرد: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ كار، ئه‌و هێڵه‌یه‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دێت. هێڵه‌ كۆنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه‌. كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ نیشانداوه‌. پێویسته‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به‌توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەڵێت: نه‌ بیره‌ نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، نه‌ هێڵه‌كه‌ به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ كارده‌كات. وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرنگه‌ و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه‌ گرنگه‌. كه‌ركووك و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستدێت. لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه‌ ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران، په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی جاران.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لە بارەگای ئامەدی ھادەپ دەستگیر کرد

خەڵک-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لەبارەگای ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) دەستگیر کرد، کە بۆ پشتیوانی لە پەرلەمانتارێکی ژن بڕیاریان دابوو سێ رۆژ مانبگرن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمینییەکانی تورکیا، چوونە نێو بارەگای شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) و ٢٥ ژنیان دەستگیر کرد.
ئەو ژنانە بڕیاریان دابوو بۆ ماوەی ٣ رۆژ مانگرتن رابگەیەنن، وەک پشتیوانییەک لە لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکا دیموکراتیک و پەرلەمانتاری هەدەپە.

لەیلا گوڤەن ماوەی زیاتر لە مانگێکە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەسـتگیرکراوە و پێدەچێت ڕووبەڕووی سزای زیندانی کردنی چەند ساڵە بێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین