لەئەمڕۆوە حكومەت دۆلار بە هەرزان دەخاتە بازاڕ و نرخەكەی دادەبەزێت



دوابەدوای بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە چەند چین و توێژێك بە نرخی هەرزان لە بانكە حكومییەكانەوە، هەردوو بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بڕیاریاندا لە ئەمڕۆوە شەممە هەر دۆلارێك بە 1465 دینار بفرۆشن.

هەفتەی ڕابردوو بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری دۆلار، بانكی ناوەندی بڕیاریدا بە كردنەوەی پەنجەرەی فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە بانكە حكومییەكان بۆ گەشتیاران ئەوانەی دەچن بۆ (عومرە و حەج، خوێندن، نەخۆشی، بازرگانی، گەشتیاری) و هەر 100 دۆلار بە 146 هەزار و 500 دینار پێیان دەدرێت.

لای خۆشیانەوە، هەریەكە لە بانكی ڕافیدەین و بانكی ڕەشید لە دوو ڕاگەیەنراوی جیاوازدا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 24ی كانوونی یەكەمی 2022 دەست بە جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بۆ مەبەستی گەشتکردن دەكەن.

ڕاشیانگەیاندووە، پێویستە ئەو بڕەی داوا دەكرێت لە 10 هەزار دۆلاری ئەمریکی زیاتر نەبێت بۆ هەر کڕیارێک، بەپێی ماستەر کارتی دەرچوو لە بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین.

جەختیشیان كردۆتەوە، هەر دۆلارێك دەدرێت بە 1465 دیناری عێراقی و ئەو هاووڵاتیانەی ئارەزووی بەدەستهێنانی دۆلار دەکەن پێویستە سەردانی لقەكانیان بكەن.

ئاشكراشیان كردووە، فرۆشتنی دۆلار لە هەردوو ڕۆژی پشوو شەممە و یەک شەممە ٢٤ و ٢٥/١٢/٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت.

لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێم گەیشتۆتە نزیكەی 153 هەزار و ئەوەش بازاڕی تووشی شڵەژان كردووە و ناڕەزایی هاووڵاتیان و كاسبكارانی لێكەوتۆتەوە.

نرخی نەوت بەرزبۆوە
پێت نرخی نەوت بەرزبۆوە
باران و لافاو دەوامی لە بەشێكی عێراق ڕاگرت
دوات باران و لافاو دەوامی لە بەشێكی عێراق ڕاگرت
پەیوەندیدار