ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەهۆی تەزووی كارەباوە هاوڵاتیەك گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی قەرەتەپە هاوڵاتیەك گیانی لەدەستدا و بە ووتەی كەسوكارەكەشی لە نێو دوكانەكەی خۆیدا دەستكاری كارەبای كردوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

عەلی جەمال قەدووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-11-2018 لە گوندی نیزام سەر بە ناحییەی قەرەتەپەوە هاوڵاتیەك بە هۆی تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا .

دەشڵێت،”هاوڵاتیەكە ناوی (م. ئ. ی)ە لەدایكبووی 1982، لەدوای ڕوداوەكە براوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار”.

ڕاشیگەیاندووە، بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لە نێو دوكانەكەی خۆیدا دەستكاری كارەبای كردوە و كارەبا گرتوویەتی بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئابوری

وەزیری كشتوكاڵ: مۆڵەت دەدەینە خانووە پلاستیكیە تۆمارنەكراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، چاومان لەسەر خانووە پلاستیكیەكان و زیادكردن و هەمەچەشنكردنی بەرهەمەكانیانە، كۆمەڵەی خانووە پلاستیكییەكانیش ئاشكرای دەكات، “لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆگرامێكین، كە دەبێتە مایەی بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمەكانیان و هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی هەرێم و عیراق”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە 17/2/2020، لە میانی پێشوازیكردنی لە شاندی (كۆمەڵەی خانووە پلاستیكیەكان) ڕایگەیاندووە، وەزارەت پاش دەركردنی ڕێنمایی نوێ دەستدەكات بە تۆماركردن و پێدانی مۆڵەت بەو پڕۆژەی خانووە پلاستیكیانەی دروستكراون و مۆڵەتیان پێنەدراوە.

دەشڵێت: “چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری خانووە پلاستیكیەكان و زیادكردن و فرەچەشنی بەرهەمەكانیان، بۆ ئەوەی وەك نموونەیەكی سەردەمیانە و كشتوكاڵكردنی پێشكەوتوو بكرێنە بنچینەی گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەی سەرەكی خۆبژێوی و پاراستنی ئاسایشی خۆراك”.

هاوكات شاندی كۆمەڵەی خانووە پلاستیكییەكان ڕایانگەیاندووە، بەرهەمی خانووە پلاستیكیەكان لە هەرێم بە ئاستێك زیادی كردووە، كە لە زۆربەی وەرزەكاندا بەشی پێویستی ناوخۆ پڕدەكاتەوە، بەڵام كێشەی بەبازاڕكردنیان هەیە.

جەختیشیان كردۆتەوە، ئێستا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆگرامێكن، كە دەبێتە مایەی بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمەكانیان و هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عیراقیش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری پلاندانان: دەبێت سوود لەئەزموون و شارەزایی خانەنشینان وەربگیرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان خەڵاتی ڕێزلێنان بە دوو فەرمانبەری خانەنشین بووی وەزارەتەكەی دەبەخشێت و دەشڵێت: “دەبێـت سوود لە ئەزموون و شارەزاییان وەربگیرێت”.

ئەمرۆ دوو شەممە 17-2-2020 لەدیوانی وەزارەتەكەی، د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم بەئامادەبونی بریكار و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە هەریەك لە یوسف ئەنوەر موڕاد، بەڕێوەبەری گشتی پلانی ستراتیژی و عەبدوڵڵا كەریم، بەڕێوەبەری كارگێڕی لەدیوانی وەزارەت بەبۆنەی خانەنشین بوونیان.

بەپێی ڕأگەیەنراوی وەزارەتەكە، د. دارا ڕاشیگەیاند، پێدانی خەڵاتی رێزلێنان و پاداشتكردنی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن هۆكارێكە بۆ هاندان و هەستكردن بە لێپرسراویەتی لەلایەن فەرمانبەرانەوە.

وەزیری پلاندانان سوپاس و ستایشی ڕۆڵ و ماندوبوونیانی كرد، كە ساڵانیكی زۆرە بەبێ دابران لەوەزارەتی پلاندانان خزمەت دەكەن سەرباری ئەو تەمەنە زۆرەی بە خزمەتی دامەزراوەكانی حكومەتیان گەیاندوە بە شێوەیەكی سەركەووتوانە و دڵسۆزانە بەردەوام بوونە و هەریەك لە شوێنی خۆی لەئاست بەرپرسیاریەتی بووە.

وتیشی، “دەبێـت سوود لە ئەزموون و شارەزایی ئەو فەرمانبەرانە وەربگیرێت، كە خانەنشین بوون یا لەتەمەنی خانەنشینی نزیكبوونەتەوە بۆئەوەی بتوانرێت بەهەموو لایەك بەردەوامی بە خزمەتەكان بدرێت لە وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نووسینگەی پاسپۆرتی كۆیە كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ نووسینگەی پاسپۆرتی كۆیە كرایەوە و پارێزگاری هەولێر دەڵێت: “كارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتیان دەكات تاوەكو ناچارنەبن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت ڕێگایەكی دوور ببڕن”.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی لە شارۆچكەی كۆیە ڕاگەیاند و وتی، “كردنەوەی ئەم نووسینگەیە یەكێكە لە هەنگاوە زۆر گرنگەكان و جێگەی دەست خۆشییە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی، كە ماندووبوون بە كردنەوەی”.

ڕاشیگەیاند، وەكو پارێزگای هەولێر پیرۆزباییەكی گەرم لە دانیشتووانی خۆشەویستی شارۆچكەی كۆیە دەكەم بەسەرجەم شارەدێیەكانیەوە، بێگومان دانیشتوانی كۆیە كە ژمارەیان لەسەرووی 100 هەزار كەسە كردنەوەی ئەو نووسینگە یارمەتیدەرێكی زۆر باشیان دەبێ و كارئاسانی زۆریان بۆ دەكات تاوەكو ناچارنەبن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت ڕێگایەكی دوور ببڕن.

وتیشی، “ئێمەش پشتیوان و هاوكارێكی باشی ئەو نووسینگەیە دەبین بۆ ئەوەی بەسەركەوتوویی كارەكانی خۆی ئەنجام بدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان