ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

تەقینەوەیەك لە موسڵ رویدا و كوژراو و بریندار هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك چێشتخانەیەكی میللی لە شاری موسڵ، ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، میدیاكانی عیراق ئاماژەیان بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كرد لە نزیك چێشتخانەیەكی میللی لە شاری موسڵ و بەو هۆیەشەوە وەك میدیاكان باسی دەكەن، سێ‌ كەس كوژراون و چوار كەسی تر برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەكە لە نزیك چێشتخانەی ئەبو لەیلا بووە لە شەقامی بەغدادی خۆرئاوای موسڵ، تێكڕای قوربانییەكانیش مەدەنیین.

پێشتر راگەیاندنی ناوەندی ئەمنی لە بەیاننامەیەكی كورتدا، ئاماژەی بە “روودانی پەلامارێكی تیرۆریستی كردبوو بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە نزیك یەكێك لە چێشتخانەكانی بەری راستی شاری موسڵ.

لەم ماوەیەی دواییدا، هەندێك لە بەرپرسان و شارەزایانی بواری ئەمنی، بەشێوەیەكی جددی ئاماژەیان بە گەڕانەوەی هەڕەشە و مەترسی چەكدارانی رێكخراوی داعش كردبوو بۆ شاری موسڵ، داواشیان كردبوو هێزە ئەمنییەكانی عیراق سەبارەت بەو هەڕەشانە رێوشوێنی توندبگرنەبەر.

عێراق

حەشدی شەعبی هێزەكانی لە پارێزگەیەكی باشووری عیراق بڵاوەپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی نەجەفی باشووری عیراق بڵاوەیانپێكرا.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا هۆكاری بڵاوەپێكردنی هێزەكانی لیوای دووی لە كوچە و كۆڵانەكانی شاری نەجەف لەبەیانی ئەمڕۆدا ڕاگەیاند.

هۆكاری ئەو هەنگاوەشی ئاشكراكردووە كە پەیوەندی بە پاراستنی ڕێوڕەسمەكانی ڕۆژی شەهیدی ئیمام عەلییەوە هەیە.

هێزەكانی حەشدی شەعبی یەكتربڕ و ڕێگا سەرەكی و ستراتیژییەكانیان داخستووە بە پێی پلانێكی ئەمنی، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هێز لە شەقام و بورجەكانی چاودێری و دەروازەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار”

خەڵك – بەشی هەواڵ

قایمقامی قەزای شەنگال داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات، شەڕ و پێكدادان لە ناوچەكانی شەنگال كۆتایی پێبهێنرێت و ماددەی 140ی دەستوری عیراقیش جێبەجێبكات .

 

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، ڕایگەیاندوە “ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار، گەر بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە ، تەنها خەڵك باجەكی دەدەن”.

 

مەحما خەلیل وتویەتی: قبوڵكراو نیە ناوچەكە لەژێر هەڕەشەی ململانێ سیاسیەكان و خواستە نەرێنیە نێودەوڵەتیەكاندا بێت، “ئەو ناوچانە تایبەتن و ئاستی رۆشنبیری خەڵكەكەی لە ناوچەكانی دیكەی باكور جیاوازە، بەڵام بە گشتی ئەو ناوچەیە لە ژێر كاریگەری پێكدادان و ململانێ سیاسیەكاندایە “.

خەلیل دەڵێت “هیوای زۆریان بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی هەیە تا داوای لێ‌ بكەین بە هاوكاری سەرجەم لایەنەكان چارەسەر بۆ دۆخی شەنگال بدۆزێتەوە، پشت بەو بڕگە یاسایی و دەستوریانەی تا ئێستا كاران وچاوەڕوانی خستنە بواری جێبەجیكردنی بڕگەی 140ی دەستوری عیراقی دەكەین.

سەرچاوە/ ڕووداو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكەن كە لە هەوڵی پەڕینەوەدابوون بۆ ئەوروپا.

سەرچاوە توركیاییەكان دەڵێن “هێزەكانی پاسەوانی سنووری زۆرتر لە 300 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووە كە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بە ڕێگەی نایاسایی لە هەرێمی ئەدرنەوە بۆ سنووری بولگار و یۆنان”.

ئاماژەیان بەوەشداوە ئەو دەستگیركراوانە خەڵكی چەند وڵاتێكن كە لەنێویاندا عیراقی هەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان