ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

داواكاریی گشتی ئیستەنبوڵ باس لە شوێنی تەرمەكەی خاشقچی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەك لە داواكاریی گشتی ئیستەنبوڵەوە، رەتیدەكاتەوە تائێستاش هیچ زانیارییەك یان بەڵگەیەكیان لەبارەی شوێنی تەرمەكەی خاشقچییەوە دەستكەوتبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاژانسی (سپۆتنیك)ی روسی لە زاری سەرچاوەیەك لە داواكاریی گشتی ئیستەنبوڵەوە بڵاویكردەوە” تائێستا هیچ زانیاری یان بەڵگەیەكیان دەستنەكەوتووە كە ئاماژە بە شوێنی تەرمەكەی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی بكات”.

لە وەڵامی ئەوەی كە ئایا داواكاریی گشتی گەیشتۆتە ئەو ئاكامەی تەرمەكەی خاشقچی بە ترشەڵۆكەكان توێنرابێتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی تەواوەتی دیارنەمێنێت، سەرچاوەكە رایگەیاندووە”هیچ زانیارییەكمان دەستەبەرنەكردووە كە ئاماژە بە تواندنەوەی تەرمی خاشقچی بكات بە ترشەڵۆكەكان”.

جەمال خاشقچی لە 2ی تشرینی یەكەمی 2018، دوای ئەوەی چووە نێو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئەستەنبوڵ بۆ تەواوكردنی مامەڵەی هاوسەرگریی لەگەڵ خەدیجە جەنگیزی هاوڵاتی توركی، دیارنەما و بێ‌ سەروشوێن بوو.

سعودیە لە سەرەتاوە رەتیكردەوە هیچ شتێك لەبارەی چارەنوسییەوە بزانێت، بەڵام دواتر ڕایگەیاند، كە بەهۆی دەمەقاڵە و شەڕی دەستەویەخە لەگەڵ ژمارەیەك كەسدا لەنێو كونسوڵخانەكە كوژراوە، ئەم ڕوونكردنەوەیەش لەسەر ڕووداوەكە، بووە جێگەی گومانی زۆرێك لە حكومەتە خۆرئاواییەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ.

جیهان

فەڕەنسا گەمارۆی توند دەخاتەسەر سعودیە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاشكرایدەكات، فەڕەنسا بە پشت بەستن بەو زانیاریانەی هەیەتی لەبارەی جەمال خاشقچییەوە، گەمارۆیەكی خێرا و زۆر دەخاتە سەر سعودیە .

یان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە لێدوانێكی بۆ رادیۆی یۆڕوپ وەن رایگەیاند، بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی هەمانە لەسەر كوشتنی خاشقچی سزایەكی توندی سعودیە دەدەین.

ناوبراو جەختی لەوەش كردەوە، كە داوا دەكەن تەواوی راستییەكانی رووداوی خاشقچی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.

جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی دیاری سعودیە، لە نێو باڵیۆزخانەی توركیا لە روداوێكی تەمومژاویدا تیرۆر كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕۆیتەرز: یەكێتی ئەوروپاش سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسێكی جیهانی ئاماژە بە ئامادەیی یەكێتی ئەوروپا دەكات بۆ سەپاندنی سزاكانی بەسەر ئێران، ئەمەش بەهۆی تۆمەتباركردنی وڵاتەكە بە پیلاندانان بۆ تیرۆركردنی نەیارانی حوكمڕانی ئێران لە دانیمارك و فەرەنسا.

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەكی دیپلۆماسییەوە بڵاویكردۆتەوە، “ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزیرەكانی دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا رازی بوون بە سەپاندنی سزا ئابورییەكان بەسەر هەندێك لە هاوڵاتیانی ئێراندا، بەهۆی پیلاندانانیان بۆ تیرۆركردنی نەیاران لە دانیمارك و فەرەنسا”.

وەك سەرچاوەكە ئاماژەی پێ‌ كردووە، “تائێستا گفتوگۆ لەسەر ناوە دیاریكراوەكان نەكراوە، بەڵام لە كۆبوونەوەیان لە بڕۆكسل، هاوڕاییەكی گشتی هەبووە لەنێوان وەزیرەكاندا سەبارەت بە دەستكردن بە كاری تەكنیكی و دانانی لیستێك بۆ ئەو ناوانەی، كە دیاریی دەكرێن”.

لەم ماوەیەی دواییدا، دانیمارك باڵێوزی وڵاتەكەی لە تاران بانگهێشت كردەوە، ئەمەش بەهۆی ئاشكرابوونی پیلانێكی ئێرانی بۆ كوشتنی چەند كەسێك لە كۆبنهاگن، لەو بارەیەوە ئەندرێس سامۆیلسۆن، وەزیری دەرەوەی دانیمارك بەڵێنیدابوو بابەتەكە بگەیەنێتە یەكێتی ئەوروپا تا لەوێ‌ بەشێوەیەكی بەكۆمەڵ گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

بە وتەی سامۆیلسۆن، وڵاتانی تری ئەوروپاش هەمان نیگەرانییان هەیە بەرانبەر بە هەڵسوكەوتەكانی ئێران، بەو پێیەی لە هاوینی ڕابردووشدا، پیلانێك پوچەڵكرایەوە، كە لێوەی هەوڵدرابوو كۆبوونەوەیەكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە پاریس بكرێتە ئامانج.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ باس لە كوشتنی بن لادن دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا، هێرش دەكاتە سەر ئەمیراڵی خانەنشین ولیام ئیچ ماك ریڤین، فەرماندەی پێشووی بەڕێوەبەردنی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی ئەمریكا، كە سەرپەرشتی كوشتنی ئوسامە بن لادن، سەركردەی ڕێكخراوی قاعیدەی كردبوو.

دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (فۆكس نیوز)، ریڤینی بە زەمینەسازی بۆ گەیشتن بە بن لادن تۆمەتباركرد و ڕایگەیاند، “ئایا باشتر نەبوو زۆر پێش ئەوە دەستگیرمان بكردبایە؟”.

بە وتەی ترەمپ، “هێزە تایبەتییەكانی ئەمریكا لەژێر سەركردایەتی ئەو ئەمیراڵەدا، نەیانوانی سەركردەی قاعیدە دەستگیربكەن، وێڕای ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی بن لادن لە پاكستان زۆربەباشی لەنێو وڵاتەكەدا دەزانرا”.

دۆناڵد ترەمپ، ریڤینی بە لایەنگری باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوو و هاندەری هیلاری كلنتۆنی ركابەری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016دا وەسفكرد.

ئەم لێدوانانەی سەرۆكی ئەمریكا، دوای ئەو ناكۆكیانە بوو، كە لەم ماوەیەی دواییدا لەنێوان ترەمپ و ژمارەیەك لە جەنڕاڵە خانەنشینكراوەكاندا سەریانهەڵدا و تێیدا ئەو جەنڕاڵانە بەئاشكرا ڕەخنەیان لە سیاسەتەكانی سەرۆك گرت لە بوارە ئەمنی و سەربازییەكان، لەوانەش ماك ریڤین، كە سێ‌ مانگ لەمەوبەر لە وتارێكیدا لە ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) ڕایگەیاندبوو، “سەرۆكایەتی ترەمپ، شەرمەزارییە بۆ ئەمریكاییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین