چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەتدا گیرا



له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زووردا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران ‌و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ ته‌قه‌كردن له‌سنوری‌ قه‌زای‌ شاره‌زوور ڕوویدا، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه ‌و به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێكردو له‌هه‌ڵمه‌تێكداو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نه‌وه‌ چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیربكرێن.

ڕوونیشیکردەوە کە هه‌ر لەو ‌هه‌ڵمه‌تە‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه‌ چه‌كی‌ جۆراوجۆری‌ بێ مۆڵه‌تدا.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ‌ئێستا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون‌و “هاووڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ‌‌و له‌یاسا ده‌رچووان”.

ئەوقاف بۆ حەجی ساڵی ئایندە بڕیاری دا
پێت ئەوقاف بۆ حەجی ساڵی ئایندە بڕیاری دا
19 هەزار مانگاکەی بەڕازیل گەیشتنە عێراق
دوات 19 هەزار مانگاکەی بەڕازیل گەیشتنە عێراق
پەیوەندیدر