ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسعود عەبدولخالق؛ بڕیار و هەنگاوەكانى ترامپ لە كوردستان بەندە بە حیكمەتی سەركردایەتی سیاسی كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سیاسەتمەدار و بەرپرسی دەزگای ستاندەر- لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێـت، دیموكراتەكان بوونە زۆرینە لە كۆنگریس و لە ئەنجومەنی پیران كۆماریەكان زۆرینەن، ئەمەش وادەكات ستۆپ بە (ترامپیزم) بكرێت، دەشڵێت،” ترامپ خۆی زۆر بویرە لە بڕیار و هەنگاوەكانی كاریگەریانی بەسەر كوردستان دەكەوێتە سەر حیكمەت و لێ زانینی سەركردایەتی سیاسی كوردستان”.

‏ مەسعود عەبدول خالق ، سیاسەتمەدار و بەرپرسی دەزگای ستاندەر-لە هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك لە نوسینێكدا بە ناونیشانی (سەركەوتنی دیموكراتەكان وكاریگەری بەسەر كوردستان) ڕایگەیاندووە، دیموكراتەكان بوونە زۆرینە لە كۆنگریس ( لە ئەنجومەن زۆرینەن و لە ئەنجومەنی پیران كۆماریەكان زۆرینەن)، ئەمەش وادەكات ستۆپیك بە (ترامپیزم) بكرێت.

دەشڵێت،” ئەوەی ڕویدا كاریگەری زۆرە له رۆژهەڵاتی ناوەراست و  لە كوردستان، بەڵام كاریگەریيەكان ڕاستەوخۆ بەسەر كوردستانەوە نیە، بەڵكو ناراستەوخۆ (ترانزیت) و (ئینعكاسە)، دیموكرات و كۆماریەكان لە زۆربەی دۆسیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیكن، بەڵام لەهەندێكی لێكجیان”.

ڕاشیگەیاندووە، دیموكراتەكان دەستكاری هەر 3 مەبدەئی ترامپ ناكەن (ئەمریكا – ئابوری – ارغام المقابل دون القوە)، بەڵكو پێیان باشە خیراتر لەرۆژهەڵاتی ناوەراست بكشێنەوە – ئەوەیان زۆر باش نیە بۆ كوردستان، بەتایبەت كشانەوە لە عیراق و سوریا زۆر خراپە، هەڵویستی كۆمارییەكان زیاتر لەسەر ئێرانە هەرچی دیموكراتەكانيشە لەسەر ئێران و توركیا و سعودیەیە ئەوەیان بۆ كورد باشترە.

دەشڵێت،” لە دوای ریفراندۆم كۆمارییەكان و ترامپ پیشوازیان لە سەركردە كوردەكان نەكردوە و جارێكی دیكە كوردیان گێڕایەوە چوارچێوەی زیندانی عیراق، بۆیە پێدەچێت دیموكراتەكانیش هەروابن”.

ئەوەشیخستۆتەڕوو ، ترامپ بوێرە لە بڕیار و هەنگاوەكانی بۆیە ئەو كاریگەریانەی باسمانكرد بەسەر كوردستان (بەسەلبی وبەئیجابی) زیاتر دەكەوێتە سەر حیكمەت و لێزانینی سەركردایەتی سیاسی كوردستان ، كە ئاخۆ چەندە لەو ئالۆزیە دەگەن، یان چەندە بەتویژینەوە هەنگاو دەنێن، ئەوانە زیاتر سەرەنجامەكان دیاری دەكەن .

کوردستان

كەشناسی هەرێم هۆشداری هاتنی شۆپۆلێكی بەفر و باران دەداتە هاووڵاتیان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێكدیا ئاماژە بۆئەوە دەكات، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور و لە سبەی پێنج شەممە كاریگەرییەكەی دەستپێدەكات تاكو رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لەم ماوەیەدا پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی باران بارین سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بگرێتەوەو هەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا بێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.

ئاشكراشیدەكات، ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و پێشبینی دەكرێت بڕێكی زۆر باران ببارێت و پاشان كاریگەرییەكە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان چالاك دەبێت و پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكات بە 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دانا غاز زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای داناغاز و نەوتی هیلال لە ڕاگەیەندراێكدا زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازیان بە رێژەی 30% لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

دەقی راگەیەندراوەكە:

دانەغاز، كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی غازی سرووشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ هاوبەشەكەی كە كۆمپانیای (نەوتی هیلال)ـە رایانگەیاند، كە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەڕێژەی 30% زیادیكردووە، شایانە باسە ئەم كێڵگەیە لە لایەن هەردوو كۆمپانیای ناوبراوەوە سەرپەرشتی دەكرێت لە بری (پێرڵ پترۆلیۆم). ئەم زیادبوونەش بووە هۆی دابینكردنی سووتەمەنی زیاتر بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەرێم، هەروەها وەرچەرخانێكی سەرەكیان تۆماركرد بەوەی كە هەردوو كۆمپانیاكە لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان یادی (10) ساڵەی بەردەوام بەرهەمهێنانی غازیان لە هەرێمی كوردستان كردەوە.

فراوانبوونی وێستگەی چارەسەری غازی كۆرمۆر زنجیرەیەك كاری زیادكردن و گۆڕینی كارگەكەی لەخۆ گرتبوو لە پێناو نەهێشتنی بەربەست لەبەردەم غاز رۆیشتن، و زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی لە 305 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێكدا لەگەڵ بەرهەمهێنانی كۆندێنسەیت كە رۆژانە بڕەكەی لە 15 هەزار بەرمیل تێدەپەڕێت. وێستگەكە كە لە ساڵی 2008 خرایە بەركار بۆ دابینكردنی غازی سرووشتی لە وێستگەی (كۆرمۆر)ـەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر لە ڕێگەی هێڵی بۆریەوە و بەم زووانە غاز بۆ وێستگەی كارەبای (بازیان) یش دابین دەكات. هەروەها وێستگەی كۆرمۆر غازی شل (LPG) و شلەكانی غازی سروشتی (NGL) یش بەرهەم دەهێنێت كە لە بازاڕی ناوخۆ دەفرۆشرێت.

بە پێی ڕێككەوتنێك بۆ فرۆشتنی غاز كە لە كانونی دووەمی 2018 لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان واژوو كرا، پێرڵ پترۆلیۆم هەڵدەستێت بە فرۆشتنی غازی زیاتر بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە تێچوویەكی كەم ، كە لە ڕووی ژینگەیشەوە بە باشترین سەرچاوەی سووتەمەنی هەژمار دەكرێت و بەمەش رەوشی كارەبا باشتردەبێت.

فراوانكردنی وێستگەكە لە كاتێكدا دێت كە (پێرڵ) یادی (10) ساڵەی بەرهەمهێنانی غاز دەكاتەوە لە هەرێمی كوردستانی عێراق. لە رێوڕەسم و ئێوارەخوانێكدا لە هەولێر و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و چەندین بەرپرسی باڵای تر و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و بەرپرسانی باڵای هەردوو كۆمپانیاكە یادی شەراكەتی نێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرایەوە كە بووەتە هۆی پێشكەوتن و خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی (10) ساڵی رابردوو.

ئاستی وەبەرەهێنان لە پرۆژەی غازی كوردستان تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار بەمەش كۆی گشتی بەهەمهێنانی هاوتای نەوت گەیشتە (250) ملیۆن بەرمیل كە بەمەش توانرا زیاتر لە (20) ملیار دۆلار پاشەكەوت بكرێت بۆ بودجەی هەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی كە دەبوو لە كڕینی سووتەمەنی سەرف بكرێت. هەروەها وەبەرهێنانی زیاتر بەڕێوەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمی رۆژانە بۆ 900 ملیۆن پێ‌ سێجا لە (3) ساڵی داهاتوو هاوشان لەگەڵ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی شل.

بەڕێز مجید جعفر (بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی هیلال و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای دانەغاز) ووتی: ئەم زیادبوونە لە بەرهەم وەرچەرخانێكی گرنگە بە تایبەتیش كە ئێمە یادی (10) ساڵەی بەرهەمهێنانی بەردەوامی غاز دەكەینەوە ، و هەروەها دەستپێكی قۆناغێكی نوێی فراوانكردنی پرۆژەكەیە لە كاركردن و بەرهەمهێنان كە لە چەند ساڵی ئایندەدا پتر لە 600 ملیۆن دۆلاری تری تێدا وەبەردەهێنرێت و دەبێتە زیاتر لە دوو ئەوەندە كردنی ئاستی بەرهەمهێنان. ئەو غازەی ئێمە بەرهەممان هێناوە ، بووە هۆی پاشەكەوت كردنێكی زۆری بودجەی تەرخانكراو بۆ سووتەمەنی و بەرزكردنەوەی بەهای ئابوری و كۆمەڵایەتی ، وە هیوادارین كە بتوانین بەردەوام بین لەو بەرەو پێشەوە چوونە لە چەند ساڵی ئایندە لەو كێڵگانە كە لە ئاستی جیهاندا كەم وێنەن لە پێناو بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق.

د. پاتریك ئەڵمان وارد (بەڕێوەبەری جیبەجێكاری كۆمپانیای دانەغاز) ڕایگەیاند: سەرەڕای بوونی ئاستەنگ و بەربەستی زۆر لە (10) ساڵی ڕابردوو، مایەی شانازیە بۆ ئێمە كە توانیمان ڕێژەی بەرهەمهێنان و بەكاربردنمان لە ئاستی خۆیدا بهێڵینەوە و لە ئێستادا دوابەدوای وەرگرتنەوەی گشت شایستە داراییەكانمان لە هاوینی ڕابردوو بە پەرۆشین بۆ فراوانكردنی ئاستی بەرهەمهێنان بە ڕێژەیەكی بەرچاو بۆ دابینكردنی غازی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

لە ئابی ساڵی 2017، پێرڵ پترۆلیۆم گشت كێشەكانی پەیوەست بە كەیسی ناوبژیوانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكلاكردەوە لە نێوانیاندا وەرگرتنی (1$ ملیار ) یەك ملیار دۆلار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كاش لەبری شایستە داراییە كەڵەكە بووەكانی كۆمپانیاكە و دواتر پابەندبوونی كۆمپانیاكە بە فراوانكردنی پرۆژەكانیان و زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێم. ئەم پلانی فراوانكردنەش لێدانی چەند بیرێك لەخۆ دەگرێت كە لە ئێستادا كۆمپانیاكە سەرقاڵی ئەنجامدانێتی لە هەردوو كێڵگەی كۆرمۆر و چەمچەماڵ ، هەروەها هەڵبەستنی ژمارەیەك دەزگاگەلی شیكردنەوە و دەرهێنانی شلەی غاز.

ستافی هەمیشەیی كاركردنی كۆمپانیاكە كە زیاتر لە 600 كارمەند لەخۆ دەگرێت و پتر لە 80% یان كارمەندی خۆماڵین و پرۆگرامی ڕاهێنان لە ئارادایە بۆ زیادكردنی ئەو ڕێژەیە. جگە لەوەش، هەردوو كۆمپانیاكە بەشدار بوون لە سوودگەیاندن بە كۆمەڵگا لە ڕێگەی پشتگیری كردنی كەرتەكانی كارەبا و خوێندن و تەندروستی ، هەروەها بەرنامەی پشتگیری بۆ دەربەدەرەكانی ناوخۆی عێراق.

پرۆژەی غازی كوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا كاتێك كۆمپانیاكانی دانەغاز و نەوتی هیلال گرێبەستێكیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆركرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بۆ خەمڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕكردن و فرۆشتنی نەوت و غاز لە كێڵگەكانی (كۆرمۆر) و (چەمچەماڵ) لە هەرێمی كوردستانی عێراق.

بەرهەمهێنان لەو وێستگەیە كە تازە دروستكرابوو ، تەنها لە دوای (15) مانگ لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2018 دەستی پێكرد كە ئەمەش لە كەرتی پیشەسازی بە كاتێكی پێوانەیی هەژمار دەكرێت. لە ساڵی 2009 كۆنسۆرتیۆمی (پێرڵ پترۆلیۆم) پێك هێنرا بە هاوبەشی هەردوو كۆمپانیای (دانەغاز ) و (نەوتی هیلال) وەك هاوپشك و دواتریش یەك لە دوای یەك كۆمپانیاكانی OMV و MOL و RWE بە پشكی (10%)بۆ هەریەكەیان.

21ی تشرینی دووەمی 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تونێلی دەربەندیخان داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە، بۆ ماوەی نزیكەی دوو كاتژمێر ئەمڕۆ چوارشەممە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.

لە ئاگادارییەكدا هاتوچۆی گەرمیان نوسیوتی”ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە، كە تونێڵی دەربەندیخان بەمەبەستی پاككردنەوە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لە رۆژی 21/11/2018 لە كاتژمێر 10:00 پێشنیوەڕۆ بۆ 12:00 نیوەڕۆ دادەخرێت، بۆیە شۆفێران پێویستە رێڕەوی خۆیان بگۆڕن‌و ئەم رێگا جێگره وانە بەكارهێنن:-

یەكەم: رێگای چیای بەرانان ( ئەم رێگایە بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گونجاو نییە)
دووەم: رێگای قەرەداخی كۆن
سێیەم: رێگای ئاوایی شێخ مستەفا.

هەر لە ئاگادارییەكەدا هاتووە” تا ئاسایی بونەوەی رێگاكەو كردنەوەی تونێڵەكە، رێگا بەهاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر نادرێت‌و لەو دەوروبەرە جێگایەكیان بۆدیاری كراوە بۆ وەستان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین