خشتەی میلاكی فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێتە ئەنجوومەنی ڕاژە



وەك ئامادەكارییەك بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم و زانینی میلاكی فەرمانگەكان، وەزارەتەكان خشتەی میلاك ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی دەكەن و نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنێت، مامۆستای وانەبێژ لە پلەی فەرمانبەریدایە و دەبێت بە میلاك پڕبكرێتەوە نەك وانەبێژ.

عەلی رەئووف ، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی میلاکاتی خۆیان ڕەوانە دەکەن بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ڕاژە، وەزارەتی پەروەردەش خشتەی میلاکاتی خۆی ڕەوانەی ئەنجومەنی ڕاژە دەکات.

وتیشی، “دوای ئەوەی ئەنجوومەنی ڕاژە کار لەسەر بڕیاری ژمارە ١٧٨ ی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، کە لە نەخشە ڕێگاکەدا باس کراوە و پەسەندکراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پلەی فەرمانبەری چۆڵ پڕ بکرێتەوە بە میلاک، مامۆستایانی وانەبێژیش لە پلەی فەرمانبەریدایە و دەبێت بە میلاک پڕبکرێتەوە نەک وانەبێژ”.

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکراشی کرد، لە دوای سەری ساڵ چاوەڕوانی پلان و دیدی ڕای گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی ڕاژە دەکەین، سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.

لافاو و بارانى بەخوڕ شارەكانی عیراق دەگرێتەوە
پێشت لافاو و بارانى بەخوڕ شارەكانی عیراق دەگرێتەوە
“پشتیوانی سەربازی یەکلاکەرەوە پێشکەش بە ئۆکراین دەکەین”
دواتر “پشتیوانی سەربازی یەکلاکەرەوە پێشکەش بە ئۆکراین دەکەین”
ەیوەندیدار