فەیسبووک لەسەر ئاستی جیهان کێشەی تێکەوت



لەسەر ئاستی جیهانی تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستگرام و ماسنجەر کێشەی تەکنیکی تێکەوت و لە ئێستادا لەکار کەوتون.

کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی ئەو تۆڕانە دەکات بە فەرمی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو گرفتە بڵاونەکردۆتەوە، کە لەئێستادا زۆرینەی جیهانی گرتۆتەوە.

گرفتی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک ئەوەیە، زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە لە جیهاندا بەشێوەیەکی کتوپر لە ئەکاونتەکانیان کرانە دەرەوە ، و ناتوانن دووبارە بچنەوە ئەکاونتەکانیان،

ئەمە سەڕەرای گۆڕینی وشەی نهێنی بۆ چوونە ناو ئەکاونتەکە، لە هەمانکاتیشدا ئینستگرام و ماسنجەر کە وەشانی مێتان، کێشەیان تێکەوتووە و بەوهۆیەوە زۆرێک لە بەکارهێنەران لە جیهاندا لە ئێستادا بێبەشن لە بەکارهێنانی تۆڕەکان.

كەسێك بەناوی كاری خێرخوازییەوە “فێڵی لە هاووڵاتیان” كردووە
پێشت كەسێك بەناوی كاری خێرخوازییەوە “فێڵی لە هاووڵاتیان” كردووە
بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور پێشنیارێک دەدرێتە حکومەت
دواتر بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور پێشنیارێک دەدرێتە حکومەت
ەیوەندیدار