یاسین مەحمود: بڕیارەكەی حکومەتی هەرێم کەرتی نیشتەجێبوون دەبوژێتەوە



وتەبێژی یەكێتی وەبەرھێنەرانی كوردستان پێی وایە، بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێناندا كاریگەری لەسەر ئەو كەرتە دەبێت و دەشڵێت: لە چەند مانگی داھاتوودا بازاڕی ھەرێمی كوردستان بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرھێنەرانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە كاریگەری لەسەر بازاڕ دەبێت و لە چەند مانگی داھاتوودا ئەو كاریگەرییانە دەردەكەون و بازاڕی وەبەرھێنەران لە بواری نیشتەجێبووندا گەشە دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ساڵانی ڕابردوودا مۆڵەت بە زۆر پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە لە بواری نێشتەجێبوون و پێویستی بە پێداچوونەوەیە.

وتیشی، “دوای بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتەكان حكومەت بەبواری نیشتەجێبووندا دەچێتەوە و بە ئاراستەی بەرژەوەندی ھاووڵاتییانی كەمدەرامەت و چینی ھەژار، چونكە زۆربەی ئەو یەكانەی ساڵانی ڕابردوو دروستكراون خەڵكی ھەژار لێیان سوودمەند نەبووە”.

یاسین مەحمود ڕاشیگەیاندووە، بەھۆی زۆری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و بێبازاڕی و خراپی كوالێتی یەكەكان كاریگەرییان كردبووە سەر ئەو پڕۆژانە و مەتری یەكەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی كوردستان زۆر ھەرزانتر بوو لە ھەموو ناوچەكانی دیكەی عێراق، پێموابێت ڕاگرتنی مۆڵەت و پێداچوونەوە بە پڕۆژەكان كارێكی باشە و كەرتی خانووبەرە بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ.

بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
جەمشید عەندەلیبی ژەنیاری بەتوانا کۆچی دوایی کرد
دواتر جەمشید عەندەلیبی ژەنیاری بەتوانا کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار