ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركرد كە بڕی 20 دەفتەر دۆلاری دزیوه

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن كارگەیەكی دروستكردنی بۆری پلاستیك بەهۆی دزینی پارەی كارگەكەوە، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت، كەبڕی 200 هەزار دۆلاری لەكارگەیەك دزیوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەچالاكییەكی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی/بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت، كەبڕی 200 هەزار دۆلاری لەكارگەیەك دزیوە.

دەشڵێت،” پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن كارگەیەكی دروستكردنی بۆری پلاستیك بەهۆی دزینی پارەی كارگەكەوە، هێزەكانمان دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و لەكاتی لێدانەوەی كامێرای چاودێری كارگەكەدا دەركەوت، كە كارمەندێكی كارگەكە بەو تاوانە هەستاوە”.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەكە لەدانپێدانانەكانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە دەكات، كە لەساڵی 2014 وە بەبەردەوامی پارەی لە كارگەكە بردووە، كە بەكۆی گشتی دەكاتە 200 هەزار دۆلار (20 دەفتەر دۆلار).

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێك بڵاو دەكاتەوە كە بڕی 20 دەفتەر دۆلاری دزیوە

پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێك بڵاو دەكاتەوە كە بڕی 20 دەفتەر دۆلاری دزیوە لەچالاكییەكی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی/ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كەبڕی 200 هەزار دۆلاری لەكارگەیەك دزیوە.پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن كارگەیەكی دروستكردنی بۆری پلاستیك بەهۆی دزینی پارەی كارگەكەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بەلێكۆڵینەوەی ورد كردو لەكاتی لێدانەوەی كامێرای چاودێری كارگەكەدا دەركەوت كە كارمەندێكی كارگەكە بەو تاوانە هەستاوە.لەدانپێدانانەكانیدا تۆمەتبارەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەساڵی 2014وە بەبەردەوامی پارەی لەكارگەكە بردووە كە بەكۆی گشتی دەكاتە 200 هەزار دۆلار (20 دەفتەر دۆلار).لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

Posted by ‎Police Sulaimaniya پۆلیسی سلێمانی‎ on Thursday, November 8, 2018

کوردستان

وێنە.. توركیش ئێرلاینس سیستمی فرۆشتنی تكتی گەشتی راستەوخۆی بۆ سلێمانی خستەوەكار

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای توركش ئێرڵاینس، سیستمی ئەلكترۆنی فرۆشتنی تكتی گەشتی راستەوخۆی بۆ سلێمانی خستەوەكار و بڕیارە دوای رێكخستنەوەی كاروباری كارگێڕی و لۆجستی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی توركیاوە، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەستپێبكنەوە.
دانا محەمەد لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دووبارە رێكخستنەوەی كاروباری كارگێڕی و لۆجۆستی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی توركیا، بۆ چەند رۆژێكی كەم دەستپێكردنەوەی گەشتی نێوان توركیا و سلێمانی دوادەكەوێت كە بڕیاربوو رۆژی 24ی ئەم مانگە دەستپێبكەنەوە.
لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راشیگەیاند، ئەمڕۆ كۆمپانیای توركیش ئێرلاین سیستمی فرۆشتنی تكتی بە شێوەی ئۆنلاین خستۆتەوە ئیش و نرخی تكتەكانیشیان دیاریكردووە و كۆمپانیاكە سوورە لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە نزیكترین وادەدا.
هاوكات، كۆمپانیای توركیش ئێرلاین لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی سیستمی ئەلكترۆنی فرۆشتنی تكتی گەشتی راستەوخۆی لە ئیستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی خستەوەكار و بەپێی خشتەكەی ماڵپەڕەكەش ئاماژە بەوە دراوە لە رۆژی 31ی ئەم مانگەوە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. تۆڕی داتا سەنتەری بوومەلەرزەیی: بوومەلەزرەكەی ئەمشەو بە گوڕی 3.8 پلەی رێختەر بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمشەو بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای دهۆك روویدا، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان – تۆڕی داتا سەنتەری بوومەلەرزەیی لە راگەیەندراوێكەدا روونیكردۆتەوە، بوومەلەرزەكە كاتژمێر 7:25 خولەك بە دووری 8 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی سێمێل سەر بە پارێزگای دهۆك روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3.8 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داعشە بیانییەكان خۆیان رادەستی شەڕڤانان دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ سێ شەممە 60 چەكداری داعش كە زۆرینەیان بیانین خۆیان رادەستی شەڕڤانان كردووە.
ئاژانسی (فورات نیوز) یڵاویكردەوە، لە هەڵمەتی گەردەلولی جزیرە كە لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە بەڕێوەدەچێت لە ناوچەی دێرەزوور و جزیرە لە باكوری سوریا، ئەمڕۆ 60 چەكداری داعش خۆیان رادەستی ئەو هێزانە كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە كە لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازی هەسەدەوە گواستویەتییەوە ئەو چەكدارانە زۆرینەیان بیانیین و خەڵكی (فەڕەنسا، بەریتانیا، هیندستان و پاكستان)ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین