ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(١٦یان مسۆگه‌رکرد و ئه‌ستێره‌یه‌کیان دۆڕاند) به‌رشلۆنه‌ جۆری پێکان و ماوه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی کۆتینیۆی ئاشکرا کرد !

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌فه‌رمی جۆری پێکان و ماوه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی فیلیپی کۆتینیۆی به‌رازیلی ئاشکرا کرد و له‌ئێستادا هیواکان به‌ مێسی-دا هه‌ڵواسراون تا به‌خێرایی پێیه‌کانی بخاته‌وه‌ سه‌ر فرێزی یاریگا.

ڕۆژنامه‌کانی “سپۆرت و موندۆ دیپۆرتیڤۆ” ته‌واوی زانیارییه‌کانیان ده‌رباره‌ی پێکانی فیلیپی کۆتینیۆ له‌زاری ده‌سته‌ی پزیشکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ ئاشکرا کردووه‌ و نوسیویانه‌: دوای ئه‌نجامدانی پشکنینه‌ پزیشکییه‌کان ده‌رکه‌وتووه،‌‌ ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌که‌ له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئینته‌رمیلان (جه‌وله‌ی چواری چامپیۆنز لیگ) دووچاری پێکانێکی مامناوه‌ند هاتووه‌، پێکانه‌که‌ش بریتیه‌ له‌ پچڕانێکی بچوکی ماسولکه‌ی جوت سه‌ری ڕانی چه‌پی، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته‌ له‌یارییکردن داده‌بڕێت.

به‌هۆی پێکانه‌وه‌، کۆتینیۆ ناتوانێت له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی ڕیاڵ بیتیس و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌شداری بکات، له‌م نێوه‌نده‌دا لیۆ مێسی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی مه‌شقه‌ جه‌سته‌ییه‌کانه‌ به‌و هیوایه‌ی له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ و به‌رامبه‌ر ڕیاڵ بیتیس به‌شداری بکات.

له‌جه‌وله‌ی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنز لیگ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ئه‌نجامی گۆڵێک به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌چوارچێوه‌ی ململانێکانی چامپیۆنز لیگ یه‌کسانبونی تۆمار کرد، به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌کان له‌کۆی چوار جه‌وله‌ی ڕابردوو یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌و قۆناغی (١٦) مسۆگه‌ر کرد.

جیهانی

ڤاڵدانۆ تەنها یەک یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی بەدڵ بووە و چارەسەری شکستەکان ئاشکرا دەکات !

خەڵک سپۆرت

خۆرخی ڤاڵدانۆی ئەستێرەی دێرینی ئەرجەنتین و ڕاهێنەری پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەریەکانی یانەی شاهانە ئاستیان خراپ بووە.

ڤاڵدانۆ کە لەپێشودا ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی شاهانەی مەدرید بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە :” پێموابێت بەرامبەر پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەرییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرنەکەوتن و ئەو ئاستەیان نیشان نەدا کە پێشتر پێشکەشیان کردووە، تەنها گاریس بەیل توانی بگاتە ئەوپەڕی تواناکانی و بەتایبەت هازارد و بنزیمە لە ئاستی پێویستدا نەبوون، پێکهاتەکە بەگشتی نەیگەیاندینە ئەو قەناعەتەی کە پێکهاتەیەکی بەهێز و کاریگەرن”.

هەروەها دەڵێت :” پێکهاتەکەی زێدان لە هەندێک ڕووەوە بەهێزە، بەڵام هێشتا پێموایە لە چەند بۆندێکیان کەمە بەتایبەت لە هێڵی ناوەند، دەبوو ئەو هەنگاوە بنێن لەپێناو باشتر دەرکەوتنیان و نیشاندانی ئاستێکی بەهێزتر، کێشەکان بە گواستنەوەی ناوەندسازێک یان دووانی بەهێز کۆتایی دێت”.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەی شاهانە بەرامبەر پاریس سانت جێرمان لە چوارچێوەی ململانێکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، پێکهاتەکەی زینەدین زێدان بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر پاریس سانت جێرمان دووچاری شکستێکی قورس هاتن، شارەزایان پێیان وایە پێکهاتەی ئەم وەرزەی مێرەنگی هاوشێوەی سەردەمی ڕابردوو هاوسەنگ نییە و توشی چەندین کۆسپ و ناسۆری تر دەبنەوە، بۆیە بە گرنگ دەزانرێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا پێرێز و هاوەڵانی بەهەر نرخێک بێت پۆل پۆگبا و یاریزانێکی تر دابین بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەنەوە و ئەم یارییانە ئەنجام دەدرێن (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٦)

لیستەر سیتی – تۆتنهام (٢:٣٠)

مانچستەر سیتی – واتفۆرد (٥:٠٠)

بێرنڵی – نۆریچ سیتی (٥:٠٠)

ئێڤەرتۆن – شیفیڵد یونایتد (٥:٠٠)

نیوکاسڵ – برایتۆن (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٥)

ڤیاڕیاڵ – ڤەلەد وەلید (٢:٠٠)

لیڤانتی – ئیبار (٥:٠٠)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – سێلتا ڤیگۆ (٧:٣٠)

گرانادا – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٤)

ئودینێزی – بریشیا (٤:٠٠)

یوڤانتۆس – هیلاس ڤیرۆنا (٧:٠٠)

میلان – ئینتەرمیلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٥)

هێرتا بەرلین – پادێربۆرن (٤:٣٠)

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٤:٣٠)

بایرن میونشن – کولن (٤:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – یونایۆن بەرلین (٤:٣٠)

ڤێردەربریمەن – لایپزیگ (٧:٣٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٦)

مارسیلیا – مۆنتیپیلێ (٦:٣٠)

میتز – ئەمیان (٩:٠٠)

نیس – دیجۆن (٩:٠٠)

بۆردۆ – ستاد بریست (٩:٠٠)

ستاد ڕیمس – مۆناکۆ (٩:٠٠)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – تولوز  (٩:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سۆڵشایەر بەردەوامە لە پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد و داوای دوو گەوهەری تری کردووە !

خەڵک سپۆرت

ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، داوای دوو یاریزانی بەهرەمەندی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە و لەئێستادا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو دوو بۆندە دەستیان پێکردووە.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن” ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا ئیدارەی شەیتانە سورەکان نەیانتوانیوە تەواوی داواکاریەکانی سۆڵشایەر جێبەجێ بکەن، بۆیە ڕاهێنەری ناوبراو دووبارە داوای لە نوێنەرانی یونایتد کردووە کار لەسەر گواستنەوەی دوو بەهرەمەندی تر بکەن کە هەریەکەیان لە یانەیەکی گەورە یاریی دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد پەیڕەو دەکات و یەکەم داواکاری بریتیە لە جەیمس مادیسۆنی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی لیستەر سیتی و دووەم داواکراویشی بریتیە لە جادۆن سانچیۆی بەهرەمەندی ناوداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، چاوەروانیش دەکرێت هەردوو گواستنەوەکە زیاتر لە بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆیان تێبچێت و هەوڵەکانی ئید ودوارد و هاوەڵانی لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ بەردەوام بێت، بەلایەنی کەمەوە لەهەر میریکاتۆیەک و یەکێک لەو یاریزانانە دابین دەکەن.

یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوودا دەستبەردارەی هەریەک لە ڕۆمێلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و ئەلێکسیز سانچێزی چیللی و ئەندێر هێرێرای ئیسپانی بوون بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانت جێرمان، بەڵام لەپێگەی یاریزانە فرۆشراوەکاندا هیچ یاریزانێکی گەورە و کاریگەریان دابین نەکرد، شارەزایان پێیان وایە لەم وەرزەدا بەهۆی لاوازی هێڵی ناوەند و هێرشبەرەوە دووچاری ئاستەنگی دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان