ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

دكتۆر ڕەوا كاتی بڵاوكردنەوە نوێترین سیدی لە(خەڵك)ەوە ئاشكرادەكات

سلێمانی- نزار جەزا

گۆرانیبێژ دكتۆر ڕەوا جەمال لەڕێگەی (خەڵك)ەوە ئاشكرای كرد، لەهەفتەی ئایندەدا نوێترین سیدی خۆی كە لە 15 گۆرانی پێكدێت بڵاودەكاتەوە.

گۆرانیبێژ ڕەوا جەمال بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەئێستادا خەریكی ئامادەكارییە بۆ بڵاوكردنەوەی سیدییەكی نوێ، كە لەهەفتەی ئایندەدا لەچاپ دەگەڕێتەوە و بڵاودەكرێتەوە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، سیدییە نوێیەكەی لە پانزە بەرهەم پێكدێت، كە ئاوازەكانی لەلایەن هونەرمەندان بورهان موفتی زادە و سەڵاح ڕەوف و توانا فەرەج و ڕۆژ كەریم و ئەفشین شوكری و نامۆ-وە داندراوە.

ماوەی پێنج ساڵە گۆرانیبێژی ناوبراو خەریكی بەرهەمهێنانی ئەم سیدییەیە و باسی لەئەوەشكرد، ستایلی گۆرانییەكان جۆراوجۆرن و بەهیوایە سیدییەكەی لەئاستی چاوەڕوانی گوێگرەكانیدا بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سێ دانە لەگۆرانییەكانی بەشێوەی كلیپ بڵاوكراونەتەوە، بەڵام 12 گۆرانییەكانی دیكە پێشتر بڵاونەكراونەتەوە و نوێن.

وتیشی:”هەموو گۆرانییەكان بۆ دیالێكتی سۆرانی وتومن، لەبەرئەوەی بەشێوەیەكی باش ناتوانم بەدیالێكتەكانی دیكە قسە بكەم، بەڵام لەدەرفەتێكی دیكەدا و لەسیدییەكی دیكەدا بەدیالێكتەكانی دیكەش گۆرانی دەڵێم”.

گۆرانیبێژ ڕەوا جەمال لەساڵی 2013دا یەكەم سیدی بەناوی “گەڕامەوە”ی بڵاوكردەوە، كە لە 14 گۆرانی پێكهاتبوو.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپێکی پێشکەوتوو بۆ ڕاست کردنەوەی نووسینە ئینگلیزییەکان لە ناو مۆبایلەکەتدا

خەڵک-

ئەپی Grammarly Keyboard بەرنامەیەکی تەواو پێشکەوتووە تاوەکوو بە شێوەیەکی درووست و ڕێک ڕستە ئینگلیزییەکانت بنووسیت ، ئەویش بە ڕاست کردنەوە و ڕێنمایی کردنت لە گۆڕینی دەستەواژە و ڕستەکاندا تاوەکوو شێوازێکی پێشکەوتووی هەبێت لە نووسیندا.

هەتاوەکوو ئەپەکە بارەکانی ڕابردوو وە داهاتوو و لێک دەداتەوە بۆ ڕستەکان و کۆ و تاکی وشە و کەرەستەکانیش یەکێکی دیکەیە لە وردەکارییەکانی ئەپەکە کە هاوشێوەی دەفتەرێکی مسودة دەستەواژەکانت بۆ ڕاست دەکاتەوە.

Image result for Grammarly Keyboard — Type with confidence

ئەم ئەپە لەگەڵ سەرجەم ئەپەکانی سۆشیاڵ میدیاکاندا کاردەکات تەنانەت ئەپی ئیمەیڵ و تێبینییەکانیش.
تایبەتمەندی AutoCorrect یارمەتیت دەدات بەشێوەیەکی خۆ کارانە دەستەواژەکان ڕاست بکاتەوە لە کاتی نوسین و پێش ناردنی پەیامەکەدا.
ئەم ئەپە بەشێوەیەکی خۆڕایی بەردەستە لە کۆگای گوگڵ پلەی و لەم بەستەرەوە دایبگرن.

Image result for Grammarly Keyboard — Type with confidence

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی سیستمی جێگرەوەی ئەندرۆید ڕادەگەیەنێت

خەڵك- تەكنەلۆجیا

كۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند، كە بە نیازی دروستكردنی سیستمیكی نوێن بۆ مۆبایلە هوشمەندەكان و لاپتۆپەكانی ئەوەش دوای سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر كۆمپانیاكە و بلۆك كردنی سیستمی ئەندرۆید و ئەپەكانی گووگڵ لەسەر ئامێرەكانی ئەو كۆمپانیایە.

دوای سەپاندنی ئەم سزا قورسە لەسەر هواوی لە لایەن ئەمریكاوە بە بڕیاری دۆنالد ترمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گۆگل هەلسا بە بلووك كردنی سیستمی ئەندرۆید لەسەر گشت ئامێرە نوێیەكانی Mate 20 و Mate 20 Pro و P 30 و ..هتد، ئەمەش لەكاتێكدا، كە وا نیشان ئەدرا هواوی یاسای ئەمریكای شكاندووە بە تۆمەتی سیخوری كردن بەسەر ڕاژەكانی وڵاتی ئەمریكا، بۆیە بەپێی بڕیارەكە كۆمپانیای گۆگل-ی گەشەپێدەری سیستمی ئەندرۆید ناچار كرا سیستمەكە لەسەر گشت ئامیرە نوێیەكانی هواوی بوەستێنێ و پەیوەندی نیوانیان كۆتایی پی بهێنێت .

هەر لەم بارەیەوە دامەزرینەری كۆمپانیای هواوی لە كۆنگرەیەكی تایبەت لەسەر ئەم باسە ڕایگەیاند، كە هواوی بەم كارە هیچ كەوتنیك بە خۆیەوە نابینێ و تەنانەت بەهێزتریش لە جاران لە ڕكابەری لەگەڵ كۆمپانیاكانی تری بواری ئەلیكترۆنیات و وەبەرهێنانی ئامیرە هوشمەندەكاندا ئەبێت بە شێوازێكی جیاوزتر.

وتیشی، “بە نیازی دروستكردنی سیستمێكی تەواو نوێ و جیاوازن بۆ ئامیرەكانی جۆری لاپتۆپ و مۆبایلە هۆشمەندەكان” و جەختیشی كردەوە، واز لە بەكارهێنانی سیسمی ئەندرۆید و مایكرۆسۆفت دێنن لەسەر بەرهەمەكانیان .

دوێنێ‌ دوو شەممە، گۆگل هەڵسا بە بلۆك كردنی سیستمی ئەندرۆید لەسەر ئامێرەكانی هواوی و ڕاگرتنی گشت نەرمەواڵەكانی، كە بە ئۆنلاین كار ئەكەن بە بڕیاری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا .

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی (تێك ئای) كۆمپانیای هواوی لە پەیوەندیەكدا لەگەل دەزگای ڕاگەیاندنی CNBC لە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، كە بە نیازی دامەزراندنی سیستمێكی تایبەت بە بەرهەمەكانیانن و بەرهەمەكانی هواوی چیتر پشتگیری سیستمەكانی ئەندرۆید و مایكرۆسۆفت ناكا.

ڕیچارد یو؛ بەرێوەبەری بەشی دارایی كۆمپانیای هواوی لە دوا چاوپێكەوتنی بە دەزگای Die Welt ی وت، “بەرهەمەكانمان پێویستیان بە سیستمێكە پشتگیری بەرهەمەكان بكا، چونكە لە ئێستادا ئەو سیستمەی پێشتر هواوی كاری پێ ئەكرد بە پێی گرێبەستێك لەگەل كۆمپانای گوگڵ لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە بلۆك كراوە، بۆیە ئێمە خۆمان بۆ ئەوە ئامادە كردووە بۆ ئەوەی ڕێگر بن لە بەكارهێنانی ئەم سیستمە لە ئامیرەكانماندا بۆ هەتا هەتایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پافل تاڵەبانی باس لە چیرۆکی ژن هێنانی و بوونی بە زاوای مەلا بەختیار دەکات

خێزان

سیاستەمەدار بافڵ تاڵەبانی لە پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا باس لە چیرۆکی هاوسەریگیریکردنی دەکات لەگەڵ کچی مەلابەختیار.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەداوە کە کاتێک بە (مام جەلال)ی وتووە دەیەوێت لەگەڵ (لاڤە) هاوسەرگیری بکات، دەستخۆسی لێکردووە و دواتر مەراسیمی داخوازی بەڕێوە چووە.

ئێستاش بافڵ تاڵەبانی و لاڤە  کوڕێکیان هەیە بەناوی (کۆبان).

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان