ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەرلەمانتارێكی پارتی: 317 ملیار دینارەكە بەردەوام نابێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەرلمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ناردنی 317 ملیار دینارەكەی عێراق بەپێی رێكەوتنێك كراوە و تا رێكەوتن لەسەر بودجەی 2019، بەردەوام دەبێت و سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی 2019 ش دەڵێت”زۆر لە پرۆژەیاسای 2018 خراپترە”.

ئەحمەد سەفار، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە مێدیاكانی حزبەكەی وتووە”پڕۆژە یاساكە نەك هەمان كۆپیی پڕۆژە یاسای ساڵی پێشووە و رێڕەوی سزادانی دارایی و نەختینەیی و ئابووریی دژی هەرێم و گەلی كوردستانی لەخۆگرتووە، كە تێیدا پشكی هەرێمی بۆ 12.67% كەم كردووەتەوە و چەندین مەرجی قورسی لەسەر هەرێم تێدایە، بگرە لەگەڵ هەرێمدا وەكوو قەوارەیەكی سیاسی و ئابووریی سەربەخۆ مامەڵە ناكات”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو وتویەتی”پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ئەمساڵدا زۆر كەمتر دەبێت لە ساڵی رابردوو، چونكە هەرچی نەفەقاتی سیادی هەیە، زیاد كراوە، بۆ نموونە (نەفەقاتی سیادی لە ساڵی 2017 تەنیا 45 بڕگە بووە و لە ساڵی 2018 بۆ 93 بڕگە زیاد كراوە و لە 2019 بۆ 111 بڕگە هەڵكشاوە)، ئەمەش كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی پشكی هەرێمی كوردستان دەبێت، هەر بۆیە بودجەی 2019ی عێراق لە زۆر رووەوە زۆر خراپترە لە بودجەی 2018″.

ئەحمەد سەفار وتویەتی” لە كۆی 128 ترلیۆن دیناری بودجەی عێراق، بەشەبودجەی كوردستان نادرێت، بەڵكوو لەسەر 70 ترلیۆن دەدرێت، پاش دەركردنی بودجەی سیادی و حاكیمە، ئەویش 12.67% ، “كەمكردنەوەی پشكی كوردستان بۆ 12.67% مانای وا نییە 128 ترلیۆن دینار دەداتە كوردستان، بەڵكوو بە بەرزكردنەوەی نەفەقاتی سەروەری لەم بڕە پارەیە نزیكەی 59-60 ترلیۆن دینار كەم دەبێتەوە و پشكی هەرێمی كوردستان بۆ نزیكەی لە 8% كەم دەبێتەوە، كە خەرجییەكانی شەش مانگی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابین ناكات”.

سەبارەت بە 317 ملیار دینارەكە و موچەش سەفار وتویەتی”ئەو 317 ملیار دینارەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی دەنێرێت، بەپێی ڕێككەوتنێك كراوە، ئەو 317 ملیار دینارە تا ئەو كاتە بەردەوام دەبێت كە بودجەی 2019 رێككەوتنی لەسەر دەكرێت و پەسند دەكرێتـ پێشووتریش خۆم لەگەڵ سیستەمی پاشەكەوتی مووچەدا نەبووم، رێكاری تر هەبوو دەكرا بگیرێتە بەر، ئێستاش ئەگەر بودجەی كوردستان بكرێتە 14 ترلیۆن دینار، ئەوە بە دڵنیاییەوە پاشەكەوت نامێنێت”.

ئابوری

مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەمڕۆوە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی دەستی پێكردووە و ئەو مووچەیەی وەریدەگرن، مووچەی مانگی 1ی ساڵی ڕابردووە.

ناوەندی پەرەپێدانی كارگێڕی و دارایی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە 22-1-2019 مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەیە و ڕۆژی چوار شەممە 23-1-2019 مووچەی خانەنشینانی شارستانی بۆ مانگی 1-2018 خەرج دەکرێ.

بەپێی ئەوەی ناوەندی پەرەپێدان بڵاویكردۆتەوە، دەردەكەوێت، كە خانەنشینان لە مانگی 1-2019دا مووچەی مانگی 1-2018 واتە ساڵێك پێشتر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەرۆك وەزیران: دابەشكردنی زەوی بەسەر هاووڵاتیان دەستپێدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە دابەشكردنی زەوی نیشتەجێكردن دەستپێدەكاتەوە و دەشڵێت: “بۆ یەكخستنی تەعریفەی گومركی و ڕێكخستنی كاری دەروازەكان هەنگاوی گەورە نراوە”.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، كە بەردەوام دەبین لەسەر بڕیاری دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون و لە هەفتەی داهاتوو ڕێوشوێنی نوێ‌ دادەنرێت بۆ دابەشكردنی.

ڕاشیگەیاند، كە هەنگاوی گەورەیان ناوە لە ڕێكخستنەوەی كاری دەروازە سنوريیەكان و یەكخستنی تەعریفەی گومركی و كۆنتڕۆڵ كردنی تەواوی دەروازەكان.

سەبارەت بە دۆسیەی هێرشكردنە سەر كارمەندێكی هاتووچۆ لە بەغداد، سەرۆك وەزیران وتی، “دەستدرێژی كردنە سەر هەر فەرمانبەر و هاووڵاتیيەك لای ئێمە ڕەتدەكرێتەوە و بە وردی بەدواداچوون بۆ هێرشكردنە سەر كارمەندەكەی هاتووچۆ دەكەین و تۆمەتباران دەدۆزینەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەسەر بودجە 130 تێبینی نووسراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون، كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 ئامادەیە و ڕۆژی پێنج شەممە پەسەند دەكرێت.

بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لیژنەی دارایی لە كۆبوونەوەكانی بەردەوامە سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجە و تا ئێستا زیاتر لە 130 تێبینی لەسەر نووسراوە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

ئاشكراشی كردووە، كە گواستنەوەی تەرخانكراوی دارایی لەنێوان چەند وەزارەتێك كراوە و لە ئێستادا لەناو هۆڵی پەرلەمان بودجە بەتەواوی ئامادەیە.

دەشڵێت: “پێدەچێت ڕۆژی پێنج شەممە دەنگ لەسەر بودجە بدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین