ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(به‌وێنه‌) شه‌وی ڕابردوو چی ڕوویدا؟ پۆگبا کاتژمێرێک دواخراو و مۆرینیۆ و ودوارد به‌ ئاشکرا ئاشت بونه‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵیدا تۆمار کرد، ئه‌وه‌ش گۆڕانکاری ڕاسته‌وخۆی له‌ که‌شی ناوخۆیی یانه‌ و په‌یوه‌ندیه‌کانی مۆرینیۆ و یاریزانان دروست کرد.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یڵ و میره‌ر”ی به‌ریتانی ئاشکرایان کردووه‌، شه‌وی ڕابردو پاش سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌که‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، مۆرینیۆ له‌نێو یاریگا و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا به‌ “پرێسن کۆنفرانس” وه‌ڵامی سوکایه‌تی پێکردنی هانده‌رانی یانه‌ی خانمه‌ پیره‌که‌ی داوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌و شاره‌زا و ڕاهێنه‌رانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ که‌ پێیان وابووه‌ پلانه‌کانی ئێکسپایه‌ر بوون و چیتر توانای به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌ سوره‌که‌ی نه‌ماوه‌.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌، یاریزانان زۆر خۆشحاڵ بوون و له‌کاتی خۆیدا به‌ ئاهه‌نگ و سه‌رسوڕمانه‌وه‌ له‌ شاری تۆرینۆوه‌ به‌ره‌و مانچسته‌ر گه‌شتیان کردووه‌ ته‌نها یه‌ک یاریزان نه‌بێت، ئه‌ویش پۆل پۆگبای فه‌ره‌نسیه‌.

هۆکاری دواکه‌وتنی پۆگبا له‌ گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر به‌هۆی ئه‌و پشکنین و تاقیکردنه‌وه‌ جه‌سته‌ییانه‌وه‌ بوو که‌ یه‌کیتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ دوای ڕووبه‌روبونه‌وه‌کان بۆ یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نجامداوه‌، ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ی گرتۆته‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌ستێره‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ به‌ته‌نها و دوای کاتژمێرێک به‌ فڕۆکه‌یه‌کی تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری مانچسته‌ر.

له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ستافی یونایتد ئه‌وه‌ ڕوویداوه‌ که‌ چاوه‌ڕوان کراو نه‌بووه‌، ئید ودواردی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری “شه‌یتانه‌ سوره‌کان” له‌ فڕۆکه‌خانه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی یاریزانانی کردووه‌ و له‌به‌رده‌م کامێراکاندا ده‌ستی خستۆته‌ نێو ده‌ستی جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ میدیاکان پێیان وابوو په‌یوه‌ندی نێوان دوو جه‌مسه‌ره‌که‌ به‌ته‌واوی تێکچووه‌ و ده‌بێته‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌ی “مۆو”.

جیهانی

(ڤیدیۆ) گەورەکان گەیشتنە قۆناغی ١٦ی یوروپا لیگ و ئارسیناڵ ماڵئاوایی کرد

خەڵک سپۆرت

کۆتا یارییەکانی قۆناغی ٣٢ی یوروپا لیگ ئەنجامدران و یانە زەبەلاحە بەشدارەکان خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتوو و یانەی ئارسیناڵ بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆسی شکستی هێنا.

مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گەورەی بە ئەنجامی (٥ – ٠) بەسەر یانەی کلوپ بروجی بەلجیکی تۆمارکرد، بەو ئەنجامەشەوە کوڕانی سۆڵشایەر گەیشتنیان بەقۆناغی ١٦ یەکلایی کردەوە.

لە یەکێکیتر لە یارییە گرنگەکاندا، ئارسیناڵ لەناو یاریگا و هاندەرانیدا میوانداری ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی کرد.

گانەرز لە یاریی چوون بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەیان بەدەستهێنا، لە یاریی گەڕانەوەدا پێویستیان بە یەکسانبوونێک، یاخود بردنەوەبوو بەهەر ئەنجامێک.

بەڵام بەپێچەوانەی بۆچوونەکانەوە یۆنانیەکان بە ئەنجامی (١ – ٢) بردنەوەیان بەدەستهێنا و یانە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرایان بە کۆی ئەنجام و جیاوازی گۆڵە تۆمارکراوەکان لەدەرەوەی یاریگا کردە دەرەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەکانی گلاسگۆ ڕەینجەرز، وڵڤەرهامپتن، ئیستانبوڵ باشاکشەهیر، بایەر لیڤەرکوزن، بازل، لاسک لینز، ڕۆما، ڤۆلفسبۆرگ، خیتافێ، سڤیلیە، کۆپنهاگن، ئینتەرمیلان، شاختار، مانچستەر یونایتد، ئۆڵۆمپیاکۆس، سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی (١٦) بەدەست هێنا.

ئەنجامی یارییەکانی گەڕانەوە:

سپۆرتینگ پراگا ٠ – ١ ڕەینجەرز

ئیسپانیۆل ٣ – ٢ وڵڤەرهامبتۆن

ئیستانبوڵ باشاکشەهیر ٤ – ١ سپۆرتینگ لشبۆنە

پۆرتۆ ١ – ٣ بایەر لیڤەرکوزن

بازل ١ – ٠ ئەپۆیل نیکۆسیا

لاسک ٢ – ٠ ئەلکەمار

غینت ١ – ١ ڕۆما

مالمۆ ٠ – ٣ ڤۆلفسبۆرگ

ئەیاکس ئەمستەردام ٢ – ١ خیتافی

سڤیلیە ٠ – ٠ کلوج

سێڵتیک ١ – ٣ کۆپنهاگن

ئینتەرمیلان ٢ – ١ لودۆگۆریس ڕازگراد

بەنفیکا ٣ – ٣ شاختار

مانچستەر یونایتد ٥ – ٠ کلوب بروج

سالزبۆرگ – ئینتراخت فرانکفۆرت (دواخرا)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لامپارد بۆ ئیدارەی یانەی چێڵسی: ئەم هەشت یاریزانە بفرۆشن

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی هاوینی ٢٠٢٠ نوێکاری لە پێکهاتەی یانەکەدا دەکەن و ڕاهێنەری یانەش داوای فرۆشتنی هەشت یاریزانی کردووە.

هاوینی ڕابردوو یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) سزاکانی سەر یانەی چێڵسی هەڵگرت، ئیدارەی یانە ئینگلیزیەکە لەو وادەیەی گواستنەوەکاندا توانیان کریستیان پولیسیچ و ماتیۆ کۆڤاسیچ لە یانەکانی دۆرتمۆند و ڕیاڵ مەدرید بکڕن.

بڕیاریشە لە هاوینی ٢٠٢٠ نوێکاری زیاتر ئەنجام بدەن و بۆ ئەم مەبەستە چەند ناوێکی زەنگۆلەداریان دیاری کردووە لە نمونەی بین چیڵوڵی یاریزانی یانەی لیستەر سیتی و یان ئۆبلاکی گۆڵچی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.
کێشەی یانە ناودارەکەی شاری لەندەن پاراستنی ڕێساکانی یاریی خاوێنە، بەوپێیەی لەگەڵ کرینی یاریزانی نوێدا ناچار دەبن هەمان بڕە پارە لەڕێگەی داهاتەوە بەدەستبهێنن و ئەو بڕەش لە دەزگاکانی یانەوە کۆناکرێتەوە، بەڵکو دەبێت بە فرۆشتنی یاریزانەکانی ئێستایان قەرەبوو بکەنەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە فرانک لامپاردی ڕاهێنەری یانە لەم پێناوەدا و ڕەزامەندی نیشانداوە دەستبەرداری هەشت یاریزانی ببێت.

یاریزانەکانیش پێکهاتوون لە: کیپا ئاریزابالاگا، مارکۆس ئەلۆنسۆ، ڕۆس بارکلی، پیدرۆ، ویلیان، جۆرجینیۆ،زوما، ئیمیرسۆن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پیکێ دووردەکەوێتەوە و ڕاهێنەری بەرشلۆنە کێشەی هونەری بۆ دروست دەبێت

خەڵک سپۆرت

چەندین یاریزانی یەکلاکەرەوە و ناوداری یانەی بەرشلۆنە دووچاری پێکان هاتوون و کیکی سیتینی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە لەڕووبەڕوبوونەوەکانی کلاسیکۆی بێرنابیۆ و ناپۆلی کێشەی بۆ دروست دەبێت.

یانەی بەرشلۆنە لەمیانی یارییەکانی چوونی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی یەکسانبوونی تۆمارکرد، لەو یارییەشدا جێرارد پیکیی بەرگریکار دووچاری پێکان هات و سێرجیۆ بۆسکێتس و ئارتورۆ ڤیدال بەهۆی کاردە زەرد و سورەکانەوە لە یاریی داهاتووی خولەکە بێبەش دەبن.

لەم بارەیەوە بۆسکێتس بە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ڕاگەیاندووە :” بەرشلۆنە لەئێستادا خاوەنی پێکهاتەیەکی گەورە نییە، پلانەکانی یانەکەمان بەم شێوەیە داڕێژراوە”.

ڕەخنەکانی مایسترۆی بارسا هاوکاتە لەگەڵ پێکانی لویس سوارێز و عوسمان دیمبیلی و سێرجی ڕۆبێرتۆ و جۆردی ئەلبا، لەڕووبەڕوبونەوەکانی پێشووتردا، هەروەها پێکانی جێرارد پیکێی بەرگریکاری ناوداری یانە بەرامبەر ناپۆلی ، کە بڕیارە ماوەی دوو هەفتە دووربکەوێتەوە و لەو ماوەیەشدا ناتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات.

بەدەر لە پێکانەکان، ئارتورۆ ڤیدال بەهۆی کاردی سور و سێرجیۆ بۆسکێتس بەهۆی کەڵەکەبوونی کاردە زەردەکانەوە ناتوانن لەڕووبەڕوبونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی (١٦) بەرانبەر مانچستەر سیتی یاریی بکەن.

هەموو ئەمانەش وا دەکەن کیکی سیتینی ڕاهێنەری یانە لە یارییەکانی کلاسیکۆ و ناپۆلی دووچاری قەیرانی هونەریی ببێت لەو پێکهاتانەی کە بۆ دوو گرنگترین تاقیکردنەوەی وەرز ئامادەیان دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان