ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمریكا موشەكبارانكردنی قەندیل ڕەتدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی ئەكادیمیای سیاسەت و هزری دیموكراسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا دەیەوێت كوردەكان پەرتەوازە بكات، هاوشێوەی ئەو هەوڵانەی لە ڕابردوودا لەبەرانبەر شیعەكانی عێراق كردی.

دوێنێ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕێگای باڵیۆزخانەكەیەوە لە توركیا ئاشكرایكرد، بڕی 12 ملیۆن دۆلار وەك خەڵاتێك دەداتە ئەو كەسانەی هەر یەك لە موراد قەرەیلان و جەمیل بایك و دوران كاڵكان بەدەستەوە دەدەن و زانیارییان لەبارەوە ئاشكرا دەكەن.

فایەق گوڵپی بەرپرسی ئەكادیمیای سیاسەت و هزری دیموكراسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ڕابردوودا پەكەكە لەلایەن ئەمریكاوە لەسەر داوای توركیا خراوەتە لیستی تیرۆرەوە، ئەم بڕیارەی ئێستاش پەیوەندی بەوەوە هەیە، ئەمریكا دەیەوێ هەندێك داواكاری توركیا جێبەجێ بكات، چونكە ئەمریكا پێویستی بە توركیا هەیە.

وتیشی”پێشتر توركیا چەند داواكارییەكی هەبوو لە ئەمریكا و هیچی جێبەجێ نەكرد، بەتایبەت بەدەستەوەدانی فەتحوڵڵا گولەن و پشتگیرینەكردنی هێزەكانی كورد بوو لە سوریا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەڵوێستی ئەمریكا لەبەرانبەر پەكەكە جیاواز بوو زۆر گرنگی بە پەكەكە نەداوە و هیچ بەرژەوەندییەكیشی لەگەڵدا نییە، بەڵام ئەوەی ئێستا دەیكات بۆ ڕازیكردنی توركیایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر قەندیل بەدەست پەكەكەوە نەبووایە، هێزە توندڕەوەكان كە لە دژی ئەمریكا بوون دەچونە ئەوێ، لەبەرئەوە بەشی سەربازی ئەمریكی لەگەڵ پەكەكە پەیوەندی هەبووە و دژایەتی پەكەكەشی نەكردووە لە هیچ شوێنێكدا.

ئاشكراشیكرد، پێشتر ئەمریكا هێرشی موشەكی كردەسەر ئەنسارولئیسلام لە ناوچەی هەورامان، ئەوكات هەندێك لە هێزە كوردییەكانیش داوایان لە ئەمریكا كرد لە پەكەكەش بدات، بەڵام ئەمریكییەكان نەیانكرد، چونكە پێیان وابوو بوونی پەكەكە بۆ ئاسایشی هەرێم و عێراق پێویستە.

رونیشیكردەوە، یەكێك لە ئاماجەكانی دیكەی ئەمریكا لەم بڕیارەی، دەیەوێ كورد پارچە پارچە بكات، چونكە زۆر هەوڵی دا لە ماڵی شیعەی عێراقیدا دووبەرەكی دروست بكات و لە ئێران دوریان بخاتەوە، ئەمەش لەوانەیە ئامانجێكی دیكەی ئەوە بێت كە كوردەكانی رۆژاوا لەژێر كاریگەری شیعەكان و پەكەكە دەربهێنێت و بیانخاتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە، ئەمەش یەكێكە لە ئامانجەكانی توركیا، چونكە تا هێزێك بچوكتر بێت باشتر دەتوانێت كۆنتڕۆڵی بكات، تاكو هێزێك رەهەندی ئایدۆلۆجی فراوانتری هەبێت.

کوردستان

پشده‌ر: كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ کەسێک بە تۆمەتی بەزۆر سەندنی پارە لە خاوەن مارکێتەکان، دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: “پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان لە قەزای پشده‌ر، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ زۆر پاره‌ی له‌ خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتبارە به‌ مادده‌ی ٤٥٢ له‌ یاسایی سزادانی عێراقی‌ به‌ند كراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیەکە كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێمە و عێراقیش گرنگە

خەڵک-

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ڕایگەیاند، “كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان توركیا و عێراق، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا، ڕایگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەم ده‌روازه‌ سنوریییە په‌یوه‌نددارە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوە، ئێمە هه‌ست به‌ پێویستیی ئەو هاوسه‌نگییه‌ ده‌كه‌ین.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەو دروازە سنورییە، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی، کارێکی باش نییه‌ جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی بە بڕی‌ ١٣ ملیار دۆلار”.

فاتح یڵدژ ئاماژەی بەوەش کرد: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ كار، ئه‌و هێڵه‌یه‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دێت. هێڵه‌ كۆنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه‌. كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ نیشانداوه‌. پێویسته‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به‌توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەڵێت: نه‌ بیره‌ نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، نه‌ هێڵه‌كه‌ به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ كارده‌كات. وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرنگه‌ و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه‌ گرنگه‌. كه‌ركووك و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستدێت. لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه‌ ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران، په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی جاران.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لە بارەگای ئامەدی ھادەپ دەستگیر کرد

خەڵک-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لەبارەگای ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) دەستگیر کرد، کە بۆ پشتیوانی لە پەرلەمانتارێکی ژن بڕیاریان دابوو سێ رۆژ مانبگرن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمینییەکانی تورکیا، چوونە نێو بارەگای شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) و ٢٥ ژنیان دەستگیر کرد.
ئەو ژنانە بڕیاریان دابوو بۆ ماوەی ٣ رۆژ مانگرتن رابگەیەنن، وەک پشتیوانییەک لە لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکا دیموکراتیک و پەرلەمانتاری هەدەپە.

لەیلا گوڤەن ماوەی زیاتر لە مانگێکە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەسـتگیرکراوە و پێدەچێت ڕووبەڕووی سزای زیندانی کردنی چەند ساڵە بێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین