ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەمئەندامان داوای 49 ملیۆن دینارەكە لە پەرلەمانتاران دەكەن

سلێمانی ـ نزار جەزا

خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان تاكو ئێستا 13موچەیان فەوتاوە و بارودۆخیان ساڵ لە دوای ساڵ بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە، لەم دۆخەشدا داوا لەپەرلەمانتاران دەكەن 49 ملیۆن دینارەكە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ببەخشن.

كۆچەر كەریم سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، خاوەن پێداویستی تایبەت پەراوێزترین كەسی ناو كۆمەڵگەن، زۆرێك لەپەرلەمانتارەكانیش بەڵێنی چاكسازی و باشكردنی دۆخی خاوەن پێداویستی تایبەتیان داوە، بەڵام ئێستا پەرلەمانتاران خەریكی كۆكردنەوەی ئیمتیازاتن، كە بە مافی ڕەوای خۆیانی دەزانن.

وتیشی “پەرلەمانتاران دەیانەوێت لە ئەو چوار ساڵەی چوار قسەی باشی تێدا نەكرا، زیاتر لە 49 ملیۆن دینار خانەنشینی وەربگرن، لەكاتێكدا خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان موچەی مانگی دووی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە”.

ئاماژەی بەئەوەشدا، تاكو ئێستا خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان 13 موچەیان فەوتاوە، بۆیە پێویستە لەسەر ئەمە هەڵوێستیان هەبێت، نەك دوای بەرژەوەندی خۆیان بكەون.

دەشڵێت “لەبەرئەوەی پەرلەمانتاران نوێنەری خەڵكن، بۆیە داوا لەپەرلەمانتاران دەكەم، ئەگەر ئەو خانەنشینییەیان وەرگرت، ئەوا بیبەخشن بە ئەو شوێنانەی پێویستییانە، بەنمونە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەبارودۆخێكی ناهەمواردا ژیان دەگوزەرێنن”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو بەڵێنانەی لەكاتی كاندیدبوونی پەرلەمانتارەكاندا دراون، وەلانراون و بەرژەوەندی تایبەتی پێش بەرژەوەندی گشتی خراون.

هێمای بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر حكومەت و پەرلەمانی داهاتوو بەهەمان ڕێچكەی ساڵانی پێشوو بڕوات، ئەوا هیچ ئومێدێكیان پێیان نییە، كە گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان باشتر بكەن، چونكە دۆخی كەمئەندامان ساڵ لەدوای ساڵ خراپتر بووە، باشتر نەبووە.

کوردستان

زەوی بەسەر وارسی شەهیدان و مامۆستایاندا دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەوانی هەڵەبجە دەست دەكات بەدابەشكردنی زەوی بەسەر وارسی شەهیدان و كیمیاباران و ژمارەیەكی زۆر لەمامۆستایاندا كە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، كوێستان ئەكرەم سەرۆكی شارەوانی پارێزگەی هەڵەبجە لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوێنەری یەكێتیی مامۆستایان ڕایگەیاند:” بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر وارسی ئەهشدان و كیمیاباران و مامۆستایان و فەرمانبەران، چاوەڕێی دانانی نەخشەی بنەڕەتی و یەكلاكردنەوەی ئەو زەویانەن كە بڕیارە بدرێنە شارەوانی”.

بە وتەی كوێستان ئەكرەم:” 900 پارچە زەوی ئیفرازكراویان هەیەو لەهەفتەی داهاتووەوە دەستدەكەن بەدابەشكردنی و سەرەتاش لەوارسی شەهیدان و كیمیابارانكراوانەوە دەستپپێدەكات، دواتریش ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە”.

سەرۆكی شارەوانی پارێزگەی هەڵەبجە دەڵێت:”چاوەڕی دەزگای شەهیدان دەكەن بۆ ڕەوانەكردنی لیستی وارسی شەهیدان كە مافی خۆیانە زەویان پێبدرێت، هەروەها جگە لەوارسی شەهیدان و كیمیاباران، زەوی بەسەر وارسی شەهیدانی لایەنە سیاسیەكانیشدا دابەشدەكەن”.

هەرۆ لە كۆنفرانسە ڕۆژتامەوانییەكەدا، نوێنەری یەكێتی مامۆستایان ڕایگەیاند:”پارێزگەی هەڵەبجەو شارەوانی زۆر هاوكارییان كردوون بۆ دابینكردنی پارچە زەوی بۆ مامۆستایان، ئەو مامۆستایانەشی زەوییان پێدەدرێت ژمارەیان 280 مامۆستایە، و لەساڵی 2005ەوە كە دەكاتە 14 ساڵ، فەرمانی وەگرتنی زەوییان هەیە و مافی خۆیانە زەوییەكانیان وەربگرن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی دەكات
(خەڵك) وردەكاری نوێ‌ لەبارەی كوژرانی هاوڵاتییە عەرەبەكەی شەقڵاوە ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی كوژرانی هاوڵاتییە عەرەبەكەی شارۆچكەی شەقڵاوە، ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”هاوڵاتییەكی عەرەبی دانیشتووی شەقڵاوە بە ناوی (م.خ.أ) كە لە دایكبووی 1980ی پارێزگەی ئەنبارە، لە ڕۆژی 17ی ئەم مانگەوە بزربووە، تا ئەوەبوو دوێنێ‌ هەینی تەرمەرمەكەی لە یەكێك لە مۆتێلەكانی شەقڵاوە دۆزرایەوە”.

بە وتەی هۆگر عەزیز”كەسێك كە پاسەوانی مۆتێلەكەیە، دیارنەماوە و دانیشتووی شاری موسڵە، دیارە دەستی لە تاوانەكەدا هەیە، بۆیە لەئێستادا ئەوان دەستییان بە لێكۆڵینەوە كردووە و كار بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی تاوانەكە دەكەن”.

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی پارێزگەی هەولێر، قوربانییەكە ئۆتۆمبێلەكەی دیارنەماوە و پێدەچێت تاوانبارەكە بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەكەی تاوانەكەی كردبێت، بۆیە كار بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئۆتۆمبێلەكە دەكرێت تا لێوەی تاوانبارەكە دەستگیربكرێت.

لە زۆربەی پارێزگەكانی عیراق بە پارێزگەكانی هەرێمی كوردستانیش، ناوبەناو كاریی كوشتن و ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێل و پارە لەلایەن باندە نەناسراوەكانەوە ئەنجام دەدرێن، لە هەمان كاتدا هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسیش ئاماژە بە چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان دەكەن بۆ دەستگیركردنی زۆرێك لەو باندە تاوانكارانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوڵاتییەكی عەرەب لە شەقڵاوە كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەكی دانیشتووی فەللوجە لە ناوچەیەكی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگەی هەولێر، لەكاتی هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلەكەی لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە، كوژرا.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە”ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، هاوڵاتییەكی خەڵكی فەللوجەیان لە ناوچەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگەی هەولێر كوشتووە و ئۆتۆمبێلەكەیان دزیوە”.

بەوتەی سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات”تەرمی هاوڵاتییەكە گەڕێنراوەتەوە بۆ شاری فەللوجە، تا ئەمڕۆ لە شارەكە بەخاكبسپێردرێت”.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگەی هەولێر، بەڵام ڕەتیكردەوە هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە پێگەیشتبێت.

لە زۆربەی پارێزگەكانی عیراق بە پارێزگەكانی هەرێمی كوردستانیش، ناوبەناو كاریی ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێل و پارە لەلایەن باندە نەناسراوەكانەوە ئەنجام دەدرێن، لە هەمان كاتدا هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسیش ئاماژە بە چڕكردنەوەی هەوڵەكانيان بۆ دەستگیركردنی زۆرێك لەو باندە تاوانكارانە دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان