ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

 (بۆندی گه‌وره‌) مۆرینیۆ “بیرۆکه‌ی شێتانه‌”ی هه‌یه‌ و سه‌رۆکی ڕیاڵ مه‌درید ده‌سته‌کانی له‌یه‌کتر ده‌خشێنێت !

خه‌ڵک سپۆرت

گاریس به‌یلی وێڵزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وه‌رز له‌دوای وه‌رز ئاستی به‌ره‌وخوار ده‌چێت، بۆیه‌ به‌ دوور نازانرێت له‌ هاوینی ٢٠١٩ کۆتایی به‌ “سه‌رده‌می سپی”بهێنێت و بۆ گێڕانه‌وه‌ی شکۆی پێشوی په‌یوه‌ندی به‌ زه‌به‌لاحێکی خولی ئینگلزیه‌وه‌ بکات.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی پرسیار ده‌کات: چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر مۆرینیۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێت که‌ به‌دڵی هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و ڕیاڵ مه‌دریده‌ له‌یه‌ک کاتدا؟

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، مۆرینیۆ پێشوه‌خت ٢٠٠ ملیۆن یورۆی وه‌ک کۆتا چانس له‌ ئیداره‌ی “شه‌یتانه‌ سوره‌کان” وه‌رگرتووه‌، به‌و پاره‌یه‌ له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ چه‌ند یاریزانێک دابین ده‌کات و مه‌رجیشه‌ ئه‌و بۆندانه‌ی ئیمزایان ده‌کات گه‌وره‌ بن، واتا ئیداره‌ی یانه‌ به‌و مه‌رجه‌ پاره‌یان خستۆته‌ به‌رده‌ست تا گواستنه‌وه‌ی گه‌وره‌ و گرانی پێ ئه‌نجام بدات نه‌ک پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کان به‌ یاریزانی که‌م ئه‌زمون و نه‌ناسراو.

به‌م هۆیه‌وه‌ مۆرینیۆ بڕیاریداوه‌ ناوه‌کانی نایمار و موحه‌مه‌د سه‌ڵاح و هازارد بکاته‌ ئامانج، به‌ڵام وه‌ک ئاشکرایه‌ ئه‌و یاریزانانه‌ نرخیان خه‌یاڵییه‌ و یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی تریش بۆ گواستنه‌وه‌یان له‌سه‌ر خه‌تن، ئه‌مه‌ش وایکردووه ‌ڕاهێنه‌ره‌ پورتوگالیه‌ سپێشه‌ڵه‌که‌ بیر له‌ گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل بکاته‌وه‌ که‌ له‌ یه‌ک کاتدا یاریزانێکی گه‌وره‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخه‌که‌ی له‌ ١٥٠ ملیۆنه‌وه‌ بۆ ١٠٠ ملیۆن دابه‌زیوه‌ و له‌هاوینی داهاتو بۆ‌ ٨٠ ملیۆن داده‌به‌زێت.

یانه‌ی شاهانه‌ و به‌تایبه‌ت فلۆرنتینۆ پێرێرێز شه‌رم له‌ گواستنه‌وه‌ی “شه‌مه‌ندۆفێره‌ وێڵزیه‌که‌” ده‌که‌ن، له‌لایه‌ک نه‌یتوانیوه‌ تواناکانی بسه‌لمێنێت و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان که‌لێنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پڕ بکاته‌وهو کوالیتی مامناوه‌ند بووه‌‌، ده‌شزانن به‌و ئاست و شێوه‌ یارییکردنه‌وه‌ له‌ وه‌رزه‌کانی تردا قورسایی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌م هۆیه‌وه‌ بیریان له‌ فرۆشتن و قبوڵکردنی هه‌ر ئۆفه‌رێک کردۆته‌وه‌‌ که‌ له‌ مۆرینیۆوه‌ پێیان ده‌گات.

ئایا مۆرینیۆ ئه‌و ده‌رگایه‌ ده‌کاته‌وه‌؟ با چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ بین…

جیهانی

پاریس کێ دەکڕێت؟ بۆ پڕکردنەوەی پێگەی نایمار، شێخی قەتەر “لیستی بەهرەمەندان”ی لەبەردەستدایە !

خەڵک سپۆرت

نایمار دا سلیڤای بەرازیلی بە ئاشکرا بێزاری خۆی لە یانەی پاریس سانت جێرمان و حەزەکانی بۆ گەڕانەوە بەرەو بەرشلۆنە ئاشکرا کردووە، ئیدارەی یانە کەتەلۆنیەکەش دووپاتیان کردۆتەوە، کە پەیامەکەیان پێگەیشتووە.

بەهۆی هەموو ئەمانەوە گەڕانەوەی نایمار بۆ یانەی بەرشلۆنە بووە بە ئەگەرێکی بەهێز و نوێنەرانی یانەی پاریس سانت جێرمان دەستیان بە ئامادەکاری بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو کردووە.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی پشتبەست بە زانیاریی سەرچاوە فەرەنسیەکان بڵاویکردۆتەوە، شێخ ناسڕ خلێفی و هاوەڵانی لیستێک ناوی بەهرەماندانی بواری تۆپی پێیان لەبەردەستدایە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕۆیشتنی نایمار ئەگەر هەیە یەکێک لەو بەهرەمەندانە بۆ جێگەی بەرازیلیەکە دابین بکرێت، دیارترین ئەو یاریزانانەش کە دەستنیشان کراون بریتین لە:

  • نیکۆلاس پیپی: یاریزانێکی لاوەی تەمەن ٢٤ ساڵە و لەڕیزەکانی یانەی لیل یاریی دەکات، وەرزی ڕابردوو ململانێکانی کیلیان مباپێی فەرەنسی بوو، لەم وەرزەدا چەندین یانەی گەورە داوای گواستنەوەیان کردووە، نرخەکەشی لە ٧٠ ملیۆن یورۆ تێپەڕ ناکات.

  • عوسمان دیمبیلی: بۆندی فەرەنسیە بەهرەمەندەکە ڕەنگە تێهەڵکێش بە گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی نایمار بکرێت، ئەوەش سودی بۆ خودی یاریزانەکە و پاریسیەکان دەبێت.

  • فلۆریان تۆڤان: تەمەنی گەوهەرەکەی فەرەنسا ٢٦ ساڵە، یەکێکە لەو ئەستێرانەی چاوەڕوانی داهاتویەکی پرشنگداریان لێدەکرێت، لەڕیزەکانی یانەی مارسیلیا یاریی دەکات، شارەزایانی فەرەنسا پێیان وایە کاتی ئەوە هاتووە بەهرەکەی لە یانەیەکی گەورەی وەک پاریس سانت جێرمان نیشانی جیهان بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(فۆتۆ ستۆری) یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ ئاماده‌بونی گریزمان و دی یۆنگ و نیتۆ

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌ ئاماده‌کاریه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ ئاماده‌بونی هه‌رسێ بۆندی هاوینه‌ (گریزمان، دی یۆنگ، نیتۆ) ئه‌نجامدرا.

وه‌ک له‌ وێنه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت سه‌ره‌تا گریزمان و دی یۆنگ به‌نێو ڕێڕه‌وی به‌خێرهاتندا تێپه‌ڕ ده‌که‌ن، که‌ ئه‌وه‌ش گاڵته‌وگه‌پێکی مێژوویی یاریزانانی یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌یه‌ به‌رامبه‌ر یاریزانه‌ نوێیه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش مه‌شقی ئاسایی پێکهاته‌که‌ ده‌ست پێده‌کات، گرنگی مه‌شقه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌وه‌دایه‌ که‌ ته‌واوی یاریزانه‌ پێکراوه‌کان له‌نمونه‌ی عوسمان دیمبیلی و ساموێل ئومتیتی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ک له‌ مێسی و ئارسه‌ر و کۆتینیۆ به‌هۆی به‌شداریان له‌ ململانێکانی کۆپا ئه‌مریکا تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و سێ یاریزانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ مه‌شقه‌کانی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردیه‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ئامادەکاری بۆ نایمار) لیڤەرپوڵ بە یەک مەرج ئامادەیە کۆتینیۆ لە بەرشلۆنە بکڕێتەوە !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئامادەیی نیشانداوە دووبارە گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەنجام بدات، بەو مەرجەی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە پێداگری لە بەدەستهێنانی نرخی خەیاڵی نەکەن.

ڕۆژنامەی “لو ١٠ سپۆرت”ی فەرەنسی لەسەرچاوەکانیەوە ئاشکرای کردووە، لەچەند هەفتەی ڕابردوودا کەیسی گەڕانەوەی نایمار بۆ یانەی بەرشلۆنە دەرگای بەڕووی فیلیپی کۆتینیۆی هاونیشتیمانیدا کردۆتەوە، یاریزانەکە هەستی بەوە کردووە کە یانە ئیسپانیەکە دەیانەوێت وەک ئامادەکاریەک بۆ گەڕانەوەی ئەستێرەکەی پێشویان بەرەو دەرەوەی یانە پاڵی پێوە بنێن، بەوهۆیەوە دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەرانی لیڤەرپوڵ کردۆتەوە و ڕەزامەندی بەرامبەر گەڕانەوەی بەرەو پریمەرلیگ نیشانداوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، نوێنەرانی لیڤەرپوڵ بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندییان لەگەڵ بەرشلۆنە بەستووە، بەڵام مەرجیان ئەوەبووە کە دەبێت گفتوگۆی گواستنەوەی “کۆتی” بە بڕێکی کەمتر لەوەی پێشتر بارسا پێیداوە دەست پێبکات، پێشنیارەکەشیان بریتی بووە لە گواستنەوەی یاریزانەکە بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی دوو وەرز، هاوشان لەگەڵ مەرجی ئیمزاکردنی بۆند بەبڕی ٩٠ ملیۆن یورۆ لەدوای ئەو وادەیە، ئەویش ئەگەر سەرکەوتوو بێت لە پێشکەشکردنی ئاستی پێشووی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان