ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم باجی لەسەر شمەكی بیناسازی زیاد كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران سەرجەم بازرگان و كۆمپانیاكان ئاگادار دەكاتەوە كە باج زیاد دەكەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری زیادكردنی رێژەی باجی بۆ چەند كەلوپەلێكی هاوردە لە خاڵە سنوورییەكان دەركرد و بەپێی زانیارییەكان لە 16ی تشرینی دوومەوە جێبەجێ دەكرێت.

كۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2018، بڵاویكردەوە رایدەگەیەنێت ” ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ژمارە (3026) ئاماژە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتی و وردبینی و پێناسە دیاریكردنی بەها ژمارە (17118) لەسەر دانانی رەسمی زیادەی گومرگی، بۆ بەرهەمی ناوخۆ (چیمەنتۆ-شیشی سەبە) بەمەبەستی هاندان و پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیار درا چیمەنتۆی ئاسایی و مقاوم بە رێژەی (15%) لە بەهای پێناسەی رەسمی زیادەی لێ وەربگیرێت لە كاتی هاوردەكردنی شیشی سەبە (حدید التسلیح) هەموو جۆر و قەبارەیەك بە رێژەی (10%) لە بەهای پێناسەی رەسمی زیادە لێ وەربگیرێت.”

كۆمەڵگەكە ئاشكراشیدەكات، ئەم بڕیارە لە 16ی تشرینی دووەمی 2018ەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئابوری

مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەمڕۆوە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی دەستی پێكردووە و ئەو مووچەیەی وەریدەگرن، مووچەی مانگی 1ی ساڵی ڕابردووە.

ناوەندی پەرەپێدانی كارگێڕی و دارایی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە 22-1-2019 مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەیە و ڕۆژی چوار شەممە 23-1-2019 مووچەی خانەنشینانی شارستانی بۆ مانگی 1-2018 خەرج دەکرێ.

بەپێی ئەوەی ناوەندی پەرەپێدان بڵاویكردۆتەوە، دەردەكەوێت، كە خانەنشینان لە مانگی 1-2019دا مووچەی مانگی 1-2018 واتە ساڵێك پێشتر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەرۆك وەزیران: دابەشكردنی زەوی بەسەر هاووڵاتیان دەستپێدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە دابەشكردنی زەوی نیشتەجێكردن دەستپێدەكاتەوە و دەشڵێت: “بۆ یەكخستنی تەعریفەی گومركی و ڕێكخستنی كاری دەروازەكان هەنگاوی گەورە نراوە”.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، كە بەردەوام دەبین لەسەر بڕیاری دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون و لە هەفتەی داهاتوو ڕێوشوێنی نوێ‌ دادەنرێت بۆ دابەشكردنی.

ڕاشیگەیاند، كە هەنگاوی گەورەیان ناوە لە ڕێكخستنەوەی كاری دەروازە سنوريیەكان و یەكخستنی تەعریفەی گومركی و كۆنتڕۆڵ كردنی تەواوی دەروازەكان.

سەبارەت بە دۆسیەی هێرشكردنە سەر كارمەندێكی هاتووچۆ لە بەغداد، سەرۆك وەزیران وتی، “دەستدرێژی كردنە سەر هەر فەرمانبەر و هاووڵاتیيەك لای ئێمە ڕەتدەكرێتەوە و بە وردی بەدواداچوون بۆ هێرشكردنە سەر كارمەندەكەی هاتووچۆ دەكەین و تۆمەتباران دەدۆزینەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەسەر بودجە 130 تێبینی نووسراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون، كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 ئامادەیە و ڕۆژی پێنج شەممە پەسەند دەكرێت.

بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لیژنەی دارایی لە كۆبوونەوەكانی بەردەوامە سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجە و تا ئێستا زیاتر لە 130 تێبینی لەسەر نووسراوە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

ئاشكراشی كردووە، كە گواستنەوەی تەرخانكراوی دارایی لەنێوان چەند وەزارەتێك كراوە و لە ئێستادا لەناو هۆڵی پەرلەمان بودجە بەتەواوی ئامادەیە.

دەشڵێت: “پێدەچێت ڕۆژی پێنج شەممە دەنگ لەسەر بودجە بدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین